پێنج شه‌ممه‌ 3 تشرینی یه‌كه‌م 2024

یونان: یەکەمین گرۆپی پەنابەرانی گەڕاندەوە

وڵاتی یونان عمەلیاتی گەڕانەوەی پەنابەرانی بۆ وڵاتی تورکیە دەست پێکرد و یەکەمین گرۆپی پەنابەران بە پاپۆر گەراندرانەوە بۆ رۆژئاوای تورکیە.

بەرپرسێک لە یونان بە هەواڵنێرانی راگەیاندوە کە زیاتر لە 130 کەس کە زۆربەیان پاکستانین سواری دوو پاپۆر کراون و ناردراونەتەوە بۆ وڵاتی تورکیە.

 

دەوڵەتی تورکیە وتوویەتی ئەمڕۆ لانیکەم 500 کەس دەگەنەوە وڵاتی تورکیە و ئەمە لە حاڵێکدایە کە زۆربەی ئەو پەنابەرانە بۆ گەیشتن بە یونان رێگەگەلێکی پرمەترسیان تێپەراندوە تا گەیشتونەتە ئەو وڵاتە.

 

بە پێی رێکەوتنی 18ی مارس، ئەو پەنابەرانەی خۆیان دەگەێننە وڵاتی یونان، لەئەگەری ئەوە پەنابەری خۆیان لەو وڵاتە سەبت نەکەن، یان داواکاریەکەیان بە هەر هۆکارێک رەت بکرێتەوە، ئەوا دەگەرێندرێنەوە بۆ وڵاتی تورکیە.

 

جێگەی ئاماژەیە کە هەر پەنابەرێک کە دەگەرێننەوە بۆ وڵاتی تورکیە، وڵاتانی ئورووپایی پەنابەرێک کە داواکاری پەنابەری قەبووڵ کراوە وەردەگرم.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …