پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

“وەرزی کەرکەدەن” لە ئەمەریکا نمایش دەکرێت

فیلمی سینەمایی “وەرزی کەرکەدەن” لە دەرھێنانی سینەماکاری کورد “بەھمەن قوبادی” لە کۆنفڕانسی ساڵانەی مافی مرۆڤ لە وڵاتی ئەمەریکا نمایشدەکرێت.

فیلمی سینەمایی “وەرزی کەرکەدەن” Rhino Season پێنجەمین بەرھەمی بڵندی سینەماکاری ناوداری کورد “بەھمەن قوبادی” دوای نمایش لە سینەماکانی وڵاتانی جیھان و بەشداریی لە فیستیڤاڵە جۆراوجۆرەکانی فیلم لە ئاستی دنیادا و بەدەستھێنانی چەندین خەڵاتی گرینگی نێودەوڵەتیی، لە نمایشێکی تایبەتدا لە میانەی کۆنفڕانسی ساڵانەی مافی مرۆڤ لە وڵاتی ئەمەریکا پێشکەش دەکرێت.

کۆنفڕانسی ساڵانەی مافی مرۆڤ لەمساڵدا بە دروشمی “گۆڕینی جیھانی ئێمە” و بە ئامادەبوونی زیاتر لە ھەزار چالاکی مافی مرۆڤ لە سەرتاسەری وڵاتی ئەمەریکا و وڵاتانی جۆراوجۆری جیھان و لە چەندین بەشی جۆراوجۆردا، لەوانە: پێشکەش کردنی وتاری زانستی سەبارەت بە مافی مرۆڤ، دانانی بەرنامەی پسپۆڕانە بۆ خزمەتکردن بە مرۆڤایەتی، نمایشی فیلمی سینەمایی، کردنەی ڤۆرکشۆپی فێرکاریی لە لایەن شارەزایانەوە و ھەروەھا چەندین بەشی دیکە لە ڕۆژانی ١ تا ٣ی ئەپرێلی ٢٠١٦ لە شاری مەیامەی لە ویلایەتی فلۆریدا لە وڵاتی ئەمەریکا بەڕێوەدەچێت.

کۆمپانیای “وایلد بانچ” Wildbunch کە مافی بڵاوکردنەوەی جیھانی “وەرزی کەرکەدەن”ی لە ئەستۆدایە، ئەم فیلمەی بە شێوەیەکی بەربڵاو لە چەندین وڵاتانی ئەورووپی نمایش کردووە.

“وەرزی کەرکەدەن” لە لایەن کۆمپانیای “ئێپەیس سێروو” Epace Sarou لە سینەماکانی ژاپۆن چووە سەر پەردەی سینەماکان و لە ھەمان کاتیشدا لە سینەماکانی شارە جۆراجۆرەکانی ئیتاڵیا بۆ ھۆگرانی ھونەری سینەما نمایشکراوە.
ئەم فیلمە ھەروەھا لە لایەن کۆمپانیای بڵاوکەرەوەی بڕازیلی “ئایمۆویژن” Imovision لە سینەمای شارەکانی ساوپاولۆ و ڕیۆدژانیرۆ چووە سەر پەردەی سینەماکان و لە لایەن ھۆگرانی ھونەری سینەماوە پێشوازیی لێکرا و ھەواڵ و ڕاپۆڕت و ڕەخنە سینەماییەکانی ئەم فیلمە لە دەزگاکانی ڕاگەیاندنیی ئەم وڵاتەدا بڵاوکرایەوە و ڕەنگدانەوەی جۆراوجۆری بەدواوە بوو.

پێنجەمین بەرھەمی سینەمایی “بەھمەن قوبادی” بە ڕۆڵ بینینی ئەستێرەی ناداری سینەمای ئێران “بێھروو وسووقی” و خانمە ئەکتەری ناوداری سینەمای جیھان “مۆنیکا بلووچی” دوای نمایش لە فیستیڤاڵە جۆراوجۆرەکانی فیلم لە ئاستی جیھاندا چەندین خەڵاتی گرینگی بەدەستھێنا، لەوانە: خەڵاتی باشترین وێنەگری بەشی سەرەکی شەستەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “سان سێباستیان” لە ئیسپانیا، خەڵاتی باشترین وێنەگری شەشەمین خولی ڕێوڕەسمی خەڵاتی ئیسکرین “ئاسیا پەسیفیک” (APSA) ناسراو بە “ئوسکاری ئاسیایی” لە ئوستوڕاڵیا، خەڵاتی “بۆقی برونزی” باشترین وێنەگری بیستەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی “پلووس کامێرائیمەیج” PLUS CAMERIMAGE لە پۆڵەندا و ھەروەھا سێ خەڵاتی سەرەکی باشترین وێنەگرتن، باشترین دیزاینی بەرھەمی ھونەری و دیمەنە دەستکردەکان لە حەوتەمین خولی خەڵاتەکانی ساڵانەی سینەمای ئاسیا لە وڵاتی ھۆنگ کۆنگ.

بۆ زانیاریی زیاتر:
http://www.amnestyusa.org/events/human-rights-conference-2016
http://blog.amnestyusa.org/middle-east/rhino-season-and-irans-historical-trauma/

Facebook.com/ bahman.ghobadi
Twitter.com/bahman_ghobadi
Instagram/bahman_ghobadi

بابەتی هاوپۆل

امید و مقاومت همگانی با ضرورت تداوم انقلاب زن، زندگی، آزادی

بازداشت و سرکوب و اعدام های گسترده در طول یک سال گذشته تا کنون، همگی …