چوار شه‌ممه‌ 27 ئازار 2024

دادگای نیویۆرک: خامنەیی تۆمەتباری دووهەمی هێرشەکانی 11 سێپتامبر

“جۆرج دانیێڵز” دادوەری دادگای نیویۆرک دەڵێت: “عەلی خامنەیی” رێبەری رژیمی ئیسلامی ئێران تۆمەتباری دووهەمی هێرشەکانی 11ی سێپتەمبری ساڵی 2001ی وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکایە.

بە پێی راپۆرتی رۆژنامەی “شەرق ئەلئەوسەت”ی عەرەبی “جۆرج دانیێڵز” دادوەری دادگای نیویۆرک رایگەیاندوە کە دوای “ئوسامە بن لادەن” سەرۆکی رێکخراوی ئەلقاعیدە، هەر کام لە “عەلی خامنەیی” رێبەری رژیمی ئیسلامی و حیزب وڵڵای لوبنانی بە پلەی دووهەم و سێهەم بە تۆمەتبارانی پلاندانانی هێرشەکانی 11ی سێپتەمبر ناساندوە و دەناسێنێت.

 

جێگەی ئاماژەی کە ئەو دادوەرە وتویەتی کە  بەلگەی پێویستیان لە بەردەستدایە بۆ سەلماندنی قسەکانی و پێویستە ئەو کەسانە باجی قوربانیانی هێرشەكانی 11ی سێپتەمبەر بدەنەوە؛ چونكە لەرووی مادی و زانیارییەوە هاوكاریی قاعیدەیان كردووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …