پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

توركیا جەژنی نەورۆزی قەدەغە كرد

حكومەتی توركیا رێوەڕەسمەكانی جەژنی نەورۆزی لە ئەنكەرە، ئیستانبول‌و حەوت پارێزگای باكوری كوردستان قەدەغە كرد.

بەپێی هەواڵێكی كەناڵی سپۆتینگی روسی، هۆكاری ئەم قەدەغە كردنە بۆ نیگەرانییەكانی حكومەتی توركیا لەئەگەری خۆپیشاندانی كوردان دەگەڕێتەوە.

پارتی دیموكراتیكی گەلان، (هەدەپە) خوازیاری بەڕێوەچوونی رێوەڕەسمەكانی جەژنی نەورۆز لەشارە گەورەكان‌و شار‌و ناوچە كوردنشینەكانی توركیایە.

پارێزگاكانی شانلی، ئۆرفا، شەرناخ، هەكاری‌و باتمان، ئەو پارێزگانەی باكوری كوردستانن كە رێوەڕەسمی نەورۆزی تێدا قەدەغە كراوە.

لەبەرامبەردا هەدەپە لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند: ئەمساڵ ئێمە نەورۆز لە بارودۆخێكی سەختدا دەگرین، چونكە حكومەتی توركیا بە هۆكاری گاڵتەجارانە رێگە بەوە نادات‌و لەسەر سیاسەتی گوشار‌و قەدەغەكردنەكانی خۆی بەردەوام دەبێت.

هەدەپە داوا لە توركیا دەكات ئەم قەدەغە كردنە نایاساییە‌و هەڵی بوەشێنێتەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …