پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

زیاتر لە 500 گەنجی كوردی باشور چونەتە ناو داعشەوە

رەنج تاڵەبانی شارەزایی بواری ئەمنی ژمارەی ئەو گەنجە كوردانەی ئاشكرا كرد كە چونەتە ناو داعشەوە و داوا لە حكومەت دەكات رێگری لە چونی گەنجانی كورد بۆ ناو داعش بكات.

ئەمڕۆپێنج شەممە 17 ی 3 ی 2016 ، رەنج تاڵەبانی شارەزا لە بواری ئەمنی لەمیانی بەرێوەچوونی دووەم رۆژی‌ دیداری سلێمانیدا رایگەیاند “خەڵكانێكی زۆر كۆچیان كردوە لەجیهاندا بۆ دروستكردنی داعش، بەوەش كاریگەری گەورەی دروستكردوەو بۆماوەیەكی زۆر كاریگەریەكانی دەمێنێتەوە”.

رەنج تاڵەبانی ژمارەی ئەو گەنجانەی ئاشكراكرد كە چونەتە ناو داعشەوە و رایگەیاند : بەپێی زانیاریەكانی ئێمە نزیكەی 500 بۆ 600 گەنجی كورد چونەتە ناو داعش و ژمارەیەكی‌ زۆریشیان كوژراون، وتیشی ئەو گەنجانە لەناوچەكانی سلێمانی و هەڵەبجەوەو دهۆك و هەولێرەوە و ژمارەیەكیشیان لە كەركوكەوە چونەتە ناو داعش .
رەنج تاڵەبانی ئاشكراشیكرد “لەو ژمارەیە نزیكەی 15 گەنجی كورد كەلەئەوروپا بوون چونەتە ناو داعشەوە، نزیكە 15 كوردیش لەرۆژهەڵاتی كوردستانەوە چونەتە ناو داعشەوە”.

دەشڵێت “داعش سود وەردەگرێت لەو نادامەرزاوەییەی كەهەیە لەناو حكومەتداو قەیرانەكان دەیقۆزێتەوە، ئەگەر بەشێوەیەكی باش مامەڵە لەگەڵ ئەو قەیرانانەدا نەكەن ئەوا كاریگەری خراپتری‌ دەبێت رەنگە گروپی تریش دروستبێت”.

رەنج تاڵەبانی رونیشكردەوە “زانیاریامان هەیە گەنجێكی شاری سلێمانی كەخوێندكارێكی لێهاتو بووە چۆتە ناو داعشەوەو لەوێ سودیان لێبینیوە، لەكاتێكدا لەكوردستان پارەی تاكسی پێ نەبوە، پێشتریش یەكێك لەبراكانی لەناو پێشمەگەردا بوەو ساڵی رابردو كوژراوە بەهۆیەوە زۆر توڕەبوە، ئەوە یەكێكە لەو نمونانەی كەبۆتە هۆی هەڵوەشانەوەی خێزانێك بۆیە پێویستە حكومەت دەرفەتی زیاتر بدات بەگەنجان و ژیانیان پارێزراوبێت”.

ئەو شارەزا ئەمنیە وتیشی خەڵكانێكی زۆر زیرەك و بەتوانا لەكوردستان هەیەو دەیانەوێت لەكۆمەڵگەدا بەرهەمیان هەبێت بەڵام دەرفەت و هیوایەكی جدی نابینن بۆیە دەچنە ناو داعشەوە، تەنانەت موچەی خۆیان وەرناگرن بۆ دابینكردنی پێداویستیەكانی ژیانیان، ئەمە جگەلەوەی خەڵكانێكی زۆر هەن كەبەهۆی سودمەندی ئابوریەوە لەناو داعشدا نین.

رەنج تاڵەبانی راشیگەیاند :خەڵكانێكی زۆر ئێستا لەژێر دەستی داعشدان دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ كوردستان و عیراق، ئێمە زانیومانە بەشێكی زۆری ئەوانەی دەچنە ناو داعشەوە كێشەی دارایی و خێزانیان هەیەو هیوایان لێبڕاوەو توڕەن لەحكومەت .

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …