سێ شه‌ممه‌ 17 تشرینی یه‌كه‌م 2017
ماڵەوە / سیاسی / سیستمی فیدراڵی بۆ رۆژئاوای کوردستان پەسەندکرا
????????????????????????????????????

سیستمی فیدراڵی بۆ رۆژئاوای کوردستان پەسەندکرا

ئەمرۆ لە رێوڕەسمێكدا سیستمی فیدراڵی بۆ بەرێوەبردنی رۆژئاوای کوردستان و باکوری سوریا پەسەندکرا.

ئاژانسی هاوار نیوزی‌ نزیك له‌ پارتی‌ یه‌كێتی‌ دیموكراتی په‌یه‌ده‌ له‌رۆژئاوای‌ كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، له‌ خولی دووه‌می كوبونه‌وه‌ی ئه‌مرۆدا و دوای هه‌مواركردنی ره‌شنووسه‌كه‌ “به‌ڵگه‌نامه‌ی‌ سیسته‌می فیدراڵی دیموكراتی له‌ رۆژئاوا – باكوری سوریا ” كه‌ له‌ لایه‌ن به‌شداربواندا پێشنیار كرابوو به‌سه‌ند كرا.

سیسته‌مه‌كه‌ هه‌رسێ كانتۆنه‌كه‌ی‌ رۆژئاوای‌ كوردستان‌ له‌خۆده‌گرێت كه‌ بریتین له‌ (جزیره‌، كۆبانێ، عه‌فرین) بەڵام كانتۆنی عه‌فرین كه‌ ده‌كه‌وێته‌ رۆژئاوای ئه‌و دوو كانتۆنه‌كه‌ی تره‌وه‌، له‌ رووی جوگرافیه‌وه‌ لێكدابڕاون.

په‌سه‌ندكردنی‌ ئه‌و سیسته‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، هه‌ریه‌كه‌ له‌ ئه‌مه‌ریكاو روسیا دژایه‌تی‌ خۆیان بۆ راگه‌یاندنی‌ ئه‌و سیسته‌مه‌ له‌ لایه‌ن كوردانی‌ رۆژئاوای‌ كوردستانه‌وه‌ راگه‌یاند.

ئه‌مڕۆ كۆشكی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ روسیا كرملین جه‌خت له‌ پاراستنی‌ یه‌كگرتوویی سوریا كرده‌وه‌، ئه‌وه‌ش وه‌ك هه‌ڵوێستێك به‌رانبه‌ر پلانی‌ كوردانی‌ رۆژئاوای‌ كوردستان بۆ دامه‌زراندنی‌ سیسته‌می‌ فیدراڵی‌.

ئاژانسه‌كانی‌ روسیا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ له‌زاری‌ دمیتری‌ بیسكۆف وته‌بێژی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ روسیا كرملین گواستیانه‌وه‌ “گه‌لی‌ سوریا ته‌نیا خاوه‌ن بڕیاره‌ بۆ دیاریكردنی‌ سیسته‌می‌ ده‌سه‌ڵات له‌سوریا”.

وته‌بێژی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ روسیا وتیشی‌ “بۆ روسیا گرنگه‌ كه‌سوریا به‌ یه‌كگرتوویی بمێنێته‌وه‌”.

هه‌ر دوێنێ چوارشه‌ممه‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا جه‌ختی‌ كرده‌وه‌، دان به‌هیچ ناوچه‌یه‌كی‌ نیمچه‌ سه‌ربه‌خۆ یان فیدراڵی‌ له‌ سوریادا نانێت.

بابەتی هاوپۆل

رۆژهەڵاتی کوردستان: 6 بەندکراوی کورد ئازاد کران

شەش بەندکراوی خەڵکی شارەکانی شنۆ، سنە، ورمێ‌و کرماشان بە دانانی بارمتەی 930 ملیۆن تمەن بو …