پێنج شه‌ممه‌ 19 تشرینی یه‌كه‌م 2017
ماڵەوە / وتار / روسیە و رژیمی ئیسلامی بەرەو شەکستی دیپلوماسی و پاشەکشە لە سوریە/محەمەد حەکیمی

روسیە و رژیمی ئیسلامی بەرەو شەکستی دیپلوماسی و پاشەکشە لە سوریە/محەمەد حەکیمی

شەڕی ناوخۆی سوریە پەنج ساڵە کە سەدان هەزار کوژراو و برینداری بەجێهێشتوە و لانیکەم نێوەی خەڵکی ئەو وڵاتەی ئاوارەی وڵاتانی دەوروبەرو ئوروپا کردوە و ئەگەر وتووێژەکانی “ژنۆ” بە ئاکام نەگەن بە دڵنیاییەوە سوریە، جگە لە شەڕ هیچ چارەیەکی دیکەی نییە و رژیمی ئیسلامی ئەمجارە بە تەنها دەمێنێتەوە لەگەڵ بەشار ئەسەد، لەمناوەدا تەنها خەڵکی هەژار و بێدەرەتانی سوریە دەبنە قوربانی و هەر ئەوانن کە زیاتر ئاوارە دەبن و دەکوژرێن.

رژیمی ئیسلامی ئێران لە سەرەتای دەستپێکی شەڕی ناوخۆی سوریە بە هەموو شێوەیەک دەستی لە کاروباری ناوخۆی ئەو وڵاتە وەرداوە، رەنگە لە کورت ماوەدا ئەمە بە قازانجی رژیمی ئیسلامی تەواو بووبێت و بەلای ئەو رژیمەدا شاکبێتەوە، بەڵام لە درێژماوەدا و لە ئەگەری نەمانی “بەشارئەسەد” لە دەسەڵاتدا، رژیمی ئیسلامی گەورەترین زەربەی سیاسی و نیزامی لە ناوچەکە دەخوات، راستە لەگەڵ وڵاتە زڵهێزەکان سەبارەت بە بەرنامەی ناوکی پێک هاتوە و جارێکی دیکە ئەو رژیمە جامی ژاری خواردوەتەوە، بەڵام لە واقعدا ئەمریکا وازی لە پرسی نە تەنها ناوکی، بەڵکوو مووشەکی رژیمی ئیسلامی نەهێناوە و هەر ئێستا سەبارەت بە بەرنامەی مووشەکی ئەو رژیمە لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێونەتەوەیی کۆبوونەتەوە و …، لە راستییدا پسپورانی سیاسی باش دەزانن کە وڵاتانی ئورووپا و ئەمریکا وڵاتێکیان لە ناوچەکە پێ قەبوڵ ناکرێت کە پشتیوانی لە تیرۆر و تیرۆریزم بکات و بەرژەوەندی ئەوان لە ناوچەکە بخاتە مەترسییەوە.

لەلاێکی دیکەوە “ولادیمیر پوتین” بریارێکی دەرکرد سەبارەت بە بەجێهێشتنی بەشێکی بەرچاو لە هێزی وشکانی و ئاسمانی ئەو وڵاتە لە سوریە و ئەمەش بوە هۆی ئەوەی کە پسپورانی بواری سیاسەت جارێکی دیکە موتەکە لێیان بدات و هەروەک سەرەتای شۆڕشی گەلانی سوریە کە زۆربەی ئەو پسپورانە لەسەر ئەو باوەرەبون کە “بەشار ئەسەد” ناچێتە ساڵێک دەروخێت ولەسەر دەسەڵات نامێنێت، ئەم سیاسەتە نوێیەی “پوتین” نیشانیدا لە رۆژهەڵاتی ناوین سیاسەتی وڵاتە زلهێزەکان بە هۆی بەرژەوەندی و قازانجی نەتەوەیی خۆیان زۆر زوو گوڕانی بەسەردا دێت و هەر بەو بۆنەوە پسپورانی بواری زانستی سیاسی ناتوانن بە وردی خوێندنەوە بۆ رووداوەکانی ئەم ناوچە بکەن.

ئەم بریارەی پوتین وای لە پسپورانی جیهانی کرد کە باوەر بە رووداوەکانی بەرچاو نەکەن، بەڵکوو لەودوا دەبێت، تەنها و تەنها باوەر بە پشتی پەردەی سیاسەت بکەین کە گەمەکەری سەرەکی و دارێژەری سەرەکی سیاسەت لەم ناوچە دەگەرێتەوە بۆ ئەمریکا و بریتانیا و وڵاتانی ئەوروپی و روسیە، دیارە رێکەوتنێکی نەهێنی لە پشتی پەردە لە نێوان ئەو وڵاتانە روویداوە کە دواتر بۆ جیهان روون دەبێتەوە، ئەم نەهێنییە چییە و روسیە سەبارەت بەم هەلوێستەی چی دەستدەکەوێت و کەوتوە.

کۆمەڵێک لە پسپوران لەسەر ئەو باوەرەن کە روسیە بە هەموو داواکاریەکانی گەیشتوە و چیدی شتێک بە ناوی ئەمریکا لە سوریە نەماوە و پرسی ئەمریکا لەو وڵاتە چوەتە قوژبنێک و هەروەها باسی ئوکراین لە ئارادا نەماوە، پرسی “کریمە” لە ئارادا نییە، هەروەها دەڵێن بۆ نەگەرێتەوە، ئەم عەقلانیەتە لە حاڵێکدایە کە هێشتا ئوپوزسیونێکی بەهێز لە سوریە بوونی هەیە و “داعش” بەشێکی بەرچاو لە خاکی سوریەی هێشتا بە دەستەوە ماوە و هەروەها کوردستان بە دەستی هێزە کوردیەکانەوەیە و چەند هێزی دیکەش بەشێکی چکۆڵە لە خاکی سوریەیان لە ژێر کونتروڵدایە، کە واتە روسیە ناتوانێت بە هەموو ویست و داواکاریەکانی خۆی گەیشتبێت و بە رای من ئەو پسپورانە هەلە دەکەن، مەگەر لە پشتی پەردە لەگەڵ ئەمریکا رێکەوتبێتن لەسەر کۆمەڵیک پرسی گرنگی ناوچەکە و بە تایبەتی پرسی ئابووری.

لێرەدا پرسیاری گرنگ ئەوەیە کە روسیە و ئەمریکا چارەنووسی “بەشار ئەسەدیان” بە چی گوریوەتەوە و چی لێ کردوە؟ ئایا روسیە بە هۆی هەلگرتنی بەشێک لە گەمارۆکانی سەر وڵاتەکەی؟ یان شتێکی گرنگتر؟

بە رای من لەلاێکەوە ئەمریکا قەولی داوە کە بەشێکی بەرچاو لە گەمارۆکانی سەر روسیە هەلبگرێت و چارەنووسی سوریە و ئال‌وگۆڕی دەسەڵات لەو وڵاتە بە شێوەیەکی بەرچاو بدەداتە دەستی روسیە و لە بەرانبەردا روسیەش واز لە “بەشار ئەسەد” و هەروەها پشتیوانیکردنی رژیمی ئیسلامی ئێران دێنێت.

دەبێ لێرەدا ئاماژە بەوەش بکەم کە شەڕی سوریە بۆ وڵاتی روسیە هەزینەێکی ئێجگار زۆری هەیە و ئەو وڵاتە کە گەمارۆی ئابووری لەسەرە ناتوانی زۆر لە وڵاتی سوریە بمێنێتەوە و بە پێی وتەی ئابووریناسان هەزینەی هەر رۆژ شەڕ لە وڵاتی سوریە بۆ رویسە شتێکە تەقریبا “2500” هەزار دۆلارە، هەرچەن “پوتین” ئاماژەی بە بەشی ئابووری نەدا و تەنها وتی ئامانجەکانمان لە سوریە پێکاوە و چیدی شتێکی دیکە نەماوە و روسیە بە ئامانجەکانی خۆیی گەیشتوە.

بابەتی هاوپۆل

پاسخ کوتاه‌ يک “ناسيوناليست کرد” به‌ ” حقيقت هاي تاريخي ضربدر ناسيوناليسم کرد ” آقاي ايرج فرزاد

کامران امين آوه‌