دوو شه‌ممه‌ 11 كانونی یه‌كه‌م 2017
ماڵەوە / کوردستان / پولیسی ئێران: 110 هاووڵاتی کوردمان دەستگیر کردوە

پولیسی ئێران: 110 هاووڵاتی کوردمان دەستگیر کردوە

وتەبێژی هێزی ئینتزاميی رژیمی ئیسلاميی ئێران لە کۆبوونەوەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دەڵێت: لە ماوەی ئەم ساڵدا ١١٠ کەس لە کەسانی دژەشۆڕشمان لە کوردستان دەستگیر کردوە.

بۆ یەکەمجار پولیسی رژیمی ئیسلامی بە فەرمی دان بە گیرانی کەسانی “دژەشۆڕش واتە ئەندامانی حیزبە کوردیەکاندا” دەنێت و لە ڕاگەیەنەکاندا باسیان لێوە دەکات.

 

بەڵام ئەوە ئامارە نە تەنها راست نییە، بەڵکوو تەنها لە مانگی رابردوو زیاتر لە 72 چالاکی مەدەنی و سیاسی کوردیان دەستگیر کردوە کە لە خوارەوە ناوی کۆمەڵێکیان دێت و هەر بەو پێیە ئەو ئامارە ناراستە و ئاماری گیراوانی کورد لە ساڵی رابردوو زۆر لەوە زیاترە.

 

بەپێی زانیاریەكان لەشاری سنە لەم هەفتەیەدا 6 چالاكی كرێكاری‌و مەدەنی‌و ژنان دەستگیركرا یان بانگهێشتی ئیتلاعلات كراون كە ناوەكانیان بەمجۆرەیە:

 

جەلیل محەمەدی (هەڵسوڕاوی كرێكاریی) دەستگیركراوە. هەروەها: سیمین چایچی (شاعیر)، موزەفەر ساڵح نیا، فوئاد زەندی، خالید حسەینی، غالب حسەینی بانگهیشتی ئیتلاعات كراون.

 

هەروەها لەشارەكانی شنۆ‌ و ورمێی رۆژهەڵاتی كوردستان 9 كەس دەستگیركراون كە ناوی ژمارەیەكیان بەم جۆرەیە:

وەلی شەریفی، ڕەزا عێزەت تاج، محەممەد ڕوویان، فاروق شەفاهی و سابیر ڕەسووڵپوور. بە پێی هەواڵەکان تەمەنی دەستگیرکراوەکان لە نێوان ٢٠ هەتا ٣٣ساڵ ڕاگەیاندووە.

 

لەشاری نەغەدەش ژمارەیەك دەستگیركراون كە بەپێی هەواڵی میدیاكانی رۆژهەڵاتی كوردستان ژمارەیان 40 كەس دەبێت.
لەشاری بۆكان گەنجێك بەناوی (سالار ڕەحمان پەنا،كۆڕی مەحەمەد ساڵح)‌و لەشاری سەقزیش خوشك‌و برایەك بەناوەكانی (فەوزیە‌و ئاوات حسەین زادە” تەمەن 25 ساڵ‌و 28 ساڵ) دەستگیركراون.

 

لەشاری سەقز لەماڵێكدا 16 گەنج دەستگیركران كە تا ئێستاش ژمارەیەكان لە زینداندا بەسەر دەبەن و دواتر خوشک و برایەکیش دەستگیر دەکرێن کە ناوەکانیان بریتین لە:

 

. نادر مەجیدیان (خاوەن ماڵ‌و سەرنوسەری ماڵپەڕی “داهاتوو”)، 2. سامان پاشایی (مامۆستای زانكۆ) 3. وەفا فیروزە، 4. فەرشاد دارایی، 5. بێهروز ریشە ساحێب، 6. ئەحمەد رەجەبی، 7. فاتێح دەوانداریی، 8. بێهنام تاهیری (هونەرمەند‌و گۆرانیبێژ)، 9. ئەفخەم موراد وەیسی، 10. ئەهوەن موراد وەیسی، 11. دلێر شەمسی، 13. فاروق رەجەبی، 14. فەرشاد “سوور 15-فەوزیە‌ حسەین زادە16-ئاوات حسەین زادە.

 

بابەتی هاوپۆل

کاسبکارێکی کورد بە هۆی دەستڕێژی ھیزەکانی رژیم بریندار بوو

کاسبکارێکی دیکەی کوردی خەڵکی شاری سنە لە لایەن ھێزەکانی رژیمەوە بریندار و رەوانەی بەشی ئای …