پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

سەقز:دوای 13 ساڵ زیندان سزای ئێعدام بۆ زیندانییەکی کورد

“مستەفا سەلیمی” پاش تێپەربوونی 13 ساڵ لە زیندان لەلایەن دادگای ئینقلابی شاری سەقز سزای ئێعدامی بۆ دەرکرا.

بە پێی هەواڵەکان “مستەفا سەلیمی” خەڵکی شاری سەقز کە ساڵی 1382ی هەتاوەی هەر لەو شارە دەستگیر دەکرێت و تا ئێستا لە زیندانی ناوەندیی شاری سەقز زیندانییە و دوای تێپەرینی 13 ساڵ لەلایەن دادگای ئینقلابی شاری سەقز سزای ئێعدامی بۆ دەرکرا.

 

بە پێی هەواڵەکان مستەفا سەلیمی بە تۆمەتی محاربە و ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردیەکان دوای 13 ساڵ زیندان سزای ئێعدامی بۆ براوەتوە.

جێگەی ئاماژەیە کە ناوبراو  تاكۆ ئێستا چەندین جار سەبارەت بە دۆخی نالەباری خۆی و نەبوونی مەرەخەسی و چارەسەری پزیشکی دەستی داوەتە مانگرتن ەڵام لەلایەن بەرپرسە پەیوەندیدارەکانی رژیمی ئیسلامی ئێران هیچ وڵامێک بە ناو براو نەدراوەتەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …