دوو شه‌ممه‌ 11 كانونی یه‌كه‌م 2017
ماڵەوە / کوردستان / سەردەشت: کاسبکارێکی کورد بە تەقەی هێزە نیزامیەکانی رژیمی ئیسلامی بریندار بوو

سەردەشت: کاسبکارێکی کورد بە تەقەی هێزە نیزامیەکانی رژیمی ئیسلامی بریندار بوو

هێزی ئینتزامی رژیمی ئیسلامی ئێران لە سنووری “قەندۆڵ” سەر بە شارۆچکەی “قەلادزێ و سنووری شاری سەردەشت” تەقەیان لە چەند کۆلبەر و کاسبکارێکی کورد کردوە و کەسێکیان بریندار کردوە.

بە پێی هەواڵەکان رۆژی سێشەممە رێکەوتی 17ی رەشەممە هێزەکانی ئینزامی و سپای رژیمی ئیسلامی  کیلومتر دزەیان کردوەتە ناو خاکی هەرێمی کوردستان و تەقەیان لە کۆڵبەر و کاسبکارانی کورد کردوە و بەو هۆیەوە کاسبکارێک بە توندی بریندار دەبێت و دەیان ئەسپی کاسبکارانیش دەکوژن.

 

بە پێی هەواڵەکان ناوی ئەو کاسبکارە “س.ئەلف”ە کە بە توندی بریندار بوە و رەوانەی نەخۆشخانەی قەڵادزێ کراوە.

جێگەی ئاماژەیە کە ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی ڕەشەمە، کۆڵبەرێکی دیکەی کورد بە ناوی “مادێح پەرتەوی” تەمەن ٢٢ ساڵە، لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەدرێتە بەر دەستڕێژی گوللە و بەو هۆیەوە گیانی لەدەست‏دا.

جێگەی ئاماژەیە کە بە پێی هەواڵەکان لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەتا ئێستا، زیاتر لە 25 کۆڵبەری کورد لە لایەن هێزەکانی حکوومەتییەوە دراونەتەوە بەر دەستڕێژی گوللە و لە کۆی گشتی ئەو ڕێژەیە، ١٣ کەس کوژراو و ١٢ کەسی دیکەش بریندار کراون.

بابەتی هاوپۆل

کاسبکارێکی کورد بە هۆی دەستڕێژی ھیزەکانی رژیم بریندار بوو

کاسبکارێکی دیکەی کوردی خەڵکی شاری سنە لە لایەن ھێزەکانی رژیمەوە بریندار و رەوانەی بەشی ئای …