سێ شه‌ممه‌ 12 كانونی یه‌كه‌م 2017
ماڵەوە / کوردستان / شنۆ: 9 کەس دەستگیر دەکرێن

شنۆ: 9 کەس دەستگیر دەکرێن

هێزەکانی ئیتلاعاتی شاری ورمێ لە شاری شنۆ  و دەوروبەری 9 لاوی کورد دەستگیر دەکەن.

دوای هەڵبژاردن مەجلسی رژیمی ئیسلامی ئێران هێزەکانی ئیتلاعاتی ورمێ لە شاری شنۆ و دەوروبەری 9 کەسیان دەستگیر کردوە کە تا ئێستە, هیچ زانیارییەک سەبارەت بە دەستگیرکردنی ئەو کەسانە لە ئارادا نییە و وڵامی بنەماڵەکانیان وەک هەمیشە نەدراوەتەوە.

ناوی بەشێک لە گیراوەکانی شاری شنۆ بریتییە لە: “وەلی شەریفی، ڕەزا عێزەت تاج، محەممەد ڕوویان، فاروق شەفاهی و سابیر ڕەسووڵپوور”ە.
بە پێی هەواڵەکان تەمەنی دەستگیرکراوەکان لە نێوان ٢٠ هەتا ٣٣ساڵ ڕاگەیاندووە.

جێگەی ئاماژەیە کە ئەو کەسانە بە تۆمەتی بانگەشە کردن بۆ بایکوتی هەڵبژاردنی چەن رۆژ پێش ئێستا رژیمی ئیسلامی ئێران “مەجلیس  و خوبرگان” دەستگیر کراون.

 

بابەتی هاوپۆل

کاسبکارێکی کورد بە هۆی دەستڕێژی ھیزەکانی رژیم بریندار بوو

کاسبکارێکی دیکەی کوردی خەڵکی شاری سنە لە لایەن ھێزەکانی رژیمەوە بریندار و رەوانەی بەشی ئای …