سێ شه‌ممه‌ 27 تشرینی یه‌كه‌م 2020
ماڵەوە / کوردستان / خوشك‌و برایەك لە سەقز دەستگیركران

خوشك‌و برایەك لە سەقز دەستگیركران

هێزەكانی ئیتلاعات لەشاری سەقز هەڵیانكوتایە سەر ماڵێك‌و كچ‌و كوڕێكی ئەو ماڵەیان دەستگیر‌و رەوانەی شوێنێكی نادیاریان كرد.

بەپێی ئەو هەواڵەی بە زاگرۆسپۆست گەیشتووە، هەریەك لە “فەوزیە‌و ئاوات حسەین زادە” تەمەن 25 ساڵ‌و 28 ساڵ، كاتژمێر 11ی شەوی 9ی رەشەممە لەلایەن هێزەكانی ئیتلاعاتەوە لەماڵەكەی خۆیان دەستگیر‌و راپێچی شوێنێكی نادیار كران.

بەپێی زانیارییەكان هێزەكانی ئیتلاعات بە بێ هیچ بەڵگەیەكی قانونی هەڵیانكوتاتەسەر ئەو ماڵە‌و دەستیان بەسەر كەلوپەلی شەخسی ئەو خوشك و برایە لەوانە لاپتۆب‌و كتێب‌و مۆبایلەكانیاندا گرتووە.

فەوزیە حسەین زادە خوێندكاری حسابداری لە زانكۆی ئازادی سەقز‌و براكەشی كاری وێنەگری دەكات.

لەكاتی دەستگیركردنیانەوە‌و سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەكانیان تا ئێستا هیچ زانیارییەك لەسەر ئەو دوو خوشك‌و برایە بەردەست نەكەوتووە.

بابەتی هاوپۆل

ارسلان هدایتی از زندان دیزل ‌آباد کرمانشاه آزاد شد

ارسلان هدایتی، شهروند ساکن شهرستان قروه، بصورت مشروط و با اعمال شاقە در آخرین روزهای …