چوار شه‌ممه‌ 27 ئازار 2024

حاتەمی كیا: كۆبانێ لە هەرێمی كوردستانە‌و لەلایەن قاسم سلێمانییەوە پارێزرا

ئیبراهیم حاتەمی كیا، دەرهێنەری بەناوبانگی ئێران دەڵێت كۆبانێ لە هەرێمی كوردستانە‌و قاسم سلێمانی لە دەستی داعش پاراستی.

ئیبراهیم حاتەمی كیا كە خاوەنی چەندین فیلمی بەناوبانگە‌و چەندین خەڵاتی لە فیستیڤاڵەكانی ئێران بردوە، لە دیمانەیەكدا لەگەڵ رۆژنامەی (شرق) سەبارەت بە كار دواتری كە بەنیازە لە سەر “شەڕەكانی قاسم سلێمانی” لە كۆبانێ فیلم دروست بكات‌و دەڵێت: “لە كۆبانێ كە لە ناوچەی كوردستانی عێراقە، پەكەكە حوزورێكی بەهێزی هەیە. هێزەكانی پەكەكە زۆرێك لە سەرباز‌و هێزەكانی ئێمەیان (ئێران) لە سەربازگە‌و بازگەكان شەهید كردوە”.

هەروەها دەڵێت: “بەڵام كاتێك باسی كۆبانێ هاتەپێش. ئازایەتی‌و قارەمانی قاسم سلێمانی بەجۆرێك بوو كە بیری لەوە نەكردوە كە بڵێت با ئەمانە لێیانگەرین بەخاتری ئەو زوڵمانەی لە سەربازانی ئێران كردویانە خوا سزایان بدات، هات هێزەكانی هەڵگرت‌و رۆیشت‌و كۆبانێ رزگار كرد‌و نەیهێشت شارەكە بكەوێتە دەست داعش”.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …