چوار شه‌ممه‌ 27 ئازار 2024

شەپۆڵی دەستگیرکردن لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە

شەپۆڵی دەستگیرکردن لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە و لە درێژەی دەستگیرکردنی لاوانی کورد لە شاری بوکان سیروان كەماڵی شارۆمەندی كورد لەڕێكەوتی21 ڕێبەندان، لەلایەن هێزەكانی ئیتلاعاتی رژیم دەستگیر وبۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

هەروەها لە درێژەی دەستگیرکردنەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دو کەسی دیکە بە ناوەکانی “فەرید قوربانی و ئەیووب تابعی” لە ئەندامانی ڕەوتێکی میللی ــ مەزهەبی لە رۆژهەڵات لەلایەن ئیتلاعاتی ئەو شارەوە بانگهیشت کران و دوای چەن کاتژمێر ئازاد کراون.

 

هەروەها کەسێکی دیکە بە ناوی سەعدی قورەیشی ئەندامی مەکتەبی قورئان بە نووسراوی فەرمە بانگهێشتی ئیتلاعاتی رژیم لە شاری سنە کراوە

 

لەلاێکی دیکەوە چارەنووسی چالاکێکی سیاسی لە کامیاران بە ناوی “حسەێن کەمانگەر” دوای ئەوەی لەلایەن ئیتلاعاتەوە دەستگیر دەکرێت نادیارە. ئەو زیندانییە سیاسییە، یەک مانگە لەمەوبەر بۆ جاری سێیەم لە ماوەی 4 ساڵی ڕابردوودا، دەستبەسەر و لە هەموو جۆرە پەیوەندییەکی تەلەفوونی و بینینی کەسوکاری بێبەش کراوە.

 

جێگەی ئاماژەیە لە شاری سەقزیش باس لەوە دەکرێت کە “فاتیح دوانداری و بێهنام تاهیری” دوو کەس لە گیراوانی چەند ڕۆژی ڕابردووی ئەو شارە، بۆ  ئیتلاعاتی شاری سنە گوازراونەتەوە و بێجگە لەو دوو کەسە  ئەم کسانەش “عەلی داریی، سامان ڕەبانی، هوشیار حەیدەری، نادر مەجیدیان، وەفا فیرووزە و بێهرووز ریشە ساحێب” لە زیندانی ئیتلاعاتی لە شاری سنە ڕاگیراون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …