هه‌ینی 5 حوزه‌یران 2020
ماڵەوە / جیهان / ئەردۆغان: 38پەرلەمانتاری هەدەپە دەداتە دادگا

ئەردۆغان: 38پەرلەمانتاری هەدەپە دەداتە دادگا

رەجەب تەیب ئەرۆدغان سەرۆك كۆماری توركیە 38 ئەندام پەرلەمانی “هەدەپە” دەداتە دادگا بۆ ئەوە حەسانەی پەرلەمانیان لەسەر هەڵبگریردرێت، کە 21 ئەندام پارلەمانی ئێستا و 17 پەرلەمانتاری پێشووی تێدایە.

 

ئادەم ئۆزجانەر پەرلەمانتارێكی دیكە “هەدەپە” دەڵێت: تائێستا 240 دۆسیە لەسەر هەدەپە كە 60 فایلیان تەنها لەسەر بەڕێز دەمیرتاشە كراوەتەوە .

 

ناوی ئەو پەرلەمانتارانە بریتین لە: سەڵاحەدین دەمیرتاش، فیگەن یوكسەكداغ، پەرلەمانتارانی ئێستا ئاڵتان تان، فەرهاد ئەنجۆو ئادەم ئۆزجانە، پەروین بوڵدان، ئایشە ئەكەر، ئیمام تاشچی، ئەرەو توگبا ئۆزتورك، لەزگین بۆتان، نادر یەڵدرم، لەیلا بێرلیك، نورسەڵ ئەیدۆغان و گورسەڵ یەڵدرم ناویان لەو لیستەدا هەیە .

بابەتی هاوپۆل

برینداربوونی کۆڵبەرێکی دیکە لە سنووری بانە

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ هەینی ۱٦ی جۆزەردان ۱۳۹۹ هێزەکانی کۆماری ئێسڵامی ئێران تەقەیان لە دەستەیەک …