كاڵكان: لە جزیرێ هەڵەمان كرد

ئەندامێكی كۆمیتەی بەڕێوەبەری پەكەكە دەڵێت لە جزیرێ بە هەڵدا چووین‌و جەخت لەسەر ئەوەش دەكاتەوە كە ساڵی 2016 دەبێت بەبەهاری كوردیی.

دۆران كاڵكان ئەندامی كۆمیتەی بەڕێوەبەری پارتی كرێكارانی كوردستان بە (MED NUÇE)ی راگەیاند “لە جزیرێ چاوەڕێی هێرشێکی لەو ئاستەدا نەبووین. بەهەڵەداچووین. پێمانوابوو ئەو هێزەی بەرانبەرمان تەنانەت ئەگەر دوژمنیش بێت، مرۆڤە. بیرمان لەوە نەکردبوەوە کە تا ئەم رادەیە دڕندەیی لە خۆی پێشان بدات”.

کاڵکان لە لێدوانەکەیدا، سیاسەتەکانی ئەردۆغان و داودئۆغڵوی بە بەرپرسیاری سەرەکیی تەقینەوە خۆکوژییەکەی ئەنقەرە دانا و گوتی: “گەیشتووینە شوێنێک کە ئیتر ئێمەش بۆمان کۆنترۆڵ ناکرێت. ئەو رێکخراوەی کە ئەو کارەی ئەنجامداوە، چەند مانگ لەمەوبەر لە بەیاننامەیەکی خۆیدا پەکەکەی بە ‘پاسیفیزم’ تۆماتبار کرد. گەنجانی کورد رێکخراوی نوێ دادەمەزرێنن. وا دیارە زۆر لەمە رادیکاڵتریش دەبن”.

بە پێی هەواڵەكە كە ماڵپەڕی (ناوەندی نوچە‌و شرۆڤەی رۆژ) نزی لە پەكەكە بڵاوكراوتەوە، كاڵكان رەخنەش لە پارتی دیموکراتی کوردستان دەگرێت‌و دەڵێت: “روو بە خەڵکی باشووری کوردستان، پارتەکانی و بە تایبەتیش حکوومەت و پ.د.ک دەڵێم؛ لە بەرانبەر کۆمەڵکوژیی جزیرێ چ هەستێکیان هەبوو؟ چۆنیان بیرکردەوە؟ چ جیاوازییەک لە نێوان رووداوەکەی جزیرێ و هەڵەبجەدا هەبوو؟”

دوران کاڵکان لە لێدوانەکەیدا هەڕەشەی لەناوبردنی دەسەڵاتی ئەردۆغان و داودئۆغڵووشی کرد و گوتی؛ لە مانگی مارسەوە قۆناغێکی نوێی بەرخۆدان دەستپێدەکەن و بە گوتەی خۆی؛ بەهاری ٢٠١٦ دەبێت بە بەهاری کوردی.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …