چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

وێنە.. پاش خۆپیشاندانی هەڵسوڕاوانی سیاسی فەرزاد میرەكی ئازاد كرا

رۆژی هەینی 26/2/2016، ژمارەیەك لە هەڵسوڕاوانی سیاسی لەبەردم كۆنسولگەری وڵاتی سویس لە شاری فرانكفۆرت، ئاكسیۆنێكی ناڕەزاییان دژە بە حوكمی دیپۆرتی فەرزاد میرەكی‌و ئازادیی ناوبراو رێكخست.

لە ئاكسیۆنەكەدا دوو كەس بە ناوەكانی ئاسۆ عەلیخانی‌و شەهناز مورەتەب بە نوێنەرایەتی بەشداربووان لەگەڵ سەركۆنسولی سویس لەشاری فرانكفۆرت كۆبوونەوە‌و داوای هەڵوەشاندنەوەی حكومی دپیۆرت كردنەوەی فەرزاد‌و ئازادكردنی دەستبەجێیان كرد.

ئاكسیۆنەكە بۆ ماوەی كاتژمێر‌و نیوێك بەردەوام بوو و كاتژمێر 2ی پاشنیوەرۆی هەمان رۆژ، لەئەنجامی هۆی هەوڵ و فشاری هەڵسوڕاوانی سیاسی، فەرزاد میرەكی لەلایەن بەرپرسانی وڵاتی سویس ئازاد كرا.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …