چوار شه‌ممه‌ 20 تشرینی دووه‌م 2019
ماڵەوە / کوردستان / بانە: کاسبکارێک دەستگیر دەکرێت

بانە: کاسبکارێک دەستگیر دەکرێت

لە سەروبەندی هەلبژاردنی مەجلیسی رژیمی ئیسلامی ئێران،هێزە ئیتلاعاتییەکانی بە شێوەیەکی بەرچاو دەستیان داوەتە دەستگیر کردنی لاوانی کورد.

لە درێژەی دەستگیرکردنی لاوانی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە رێکەوتی 27ی رێبەندانی 1394ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “شێرزاد فەلاحی” لەلایەن ئیتلاعاتی رژیمەوە دەستگیر کراوە.

 

ئەو هاووڵاتییە کە تەمەنی 20 ساڵە لە دوکانەکی خۆیدا دەستگیر و بۆ شاری سنە گوازراوەتەوە.

 

جێگەی ئاماژەیە کە لە رۆژانای رابردوو تەنها لە شاری سەقز 16 کەس دەستگیر کراون و دەستگیرکردنەکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە و ئەم شەپۆلە لە گرتن هەموو شارەکانی کوردستانی گرتوەتەوە.

بابەتی هاوپۆل

تۆپباران کردنی بنکەکانی کۆمەڵە لە سەر سنوور

رژیمی کۆماری ئیسلامی بنکەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە سەر سنووری بۆردمان کرد. بە پێی ھەواڵێک …