سێ شه‌ممه‌ 19 تشرینی دووه‌م 2019
ماڵەوە / کوردستان / تورکیە: حەفتەی رابردوو دوو جار شاری عەفرینی بۆردمان کرد

تورکیە: حەفتەی رابردوو دوو جار شاری عەفرینی بۆردمان کرد

بە هۆی بۆردمانەکانی دەوڵەتی تورکیە بۆ سەر شاری عەفرین 10 هاووڵاتی مەدەنی کوژران.

سپای تورکیە لە ماوەی حەفتەیەک دوو جار شاری “عەفرینی” رۆژناوای کوردستانی بۆردمان کرد کە بە هۆیەوە 10 هاووڵاتی مەدەنی کوژران.

 

لەلاێکی دیکەوە شەڕێکی قورس لە نێوان هێزەکانی “یەپەگە و یەپەژە” لەگەل گرۆپە ئیسلامیەکان لە دەوروبەری شاری عەفرین ئارادایە.

 

جێگەی ئاماژەی کە تانکەکانی ورکیە 3000 متر خاکی سوریەیان بریوە و هاتونەتە ناو خاکی ئەو وڵاتە و لەوێوە بۆردمانی شاری عەفرین و دەوروبەری دەکەن.

بابەتی هاوپۆل

تۆپباران کردنی بنکەکانی کۆمەڵە لە سەر سنوور

رژیمی کۆماری ئیسلامی بنکەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە سەر سنووری بۆردمان کرد. بە پێی ھەواڵێک …