پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

8 كەس لە سەقز لەلایەن هێزەكانی ئیتلاعاتەوە دەستگیركران

هێزەكانی ئیتلاعات لە رەشبگیرییەكدا 8كەسیان لەماڵێك لە شاری سەقز دەستگیر‌و رەوانەی شوێنێكی نادیاریان كرد.

ئێوارەی رۆژی سێشەممە هێزەكانی ئیتلاعاتی شاری سەقز لە گەڕەكی شانازی ئەو شارە هێرشیان كردەسەر چەند ماڵێك‌و لەو رەشبگیرییەدا هەشت لاویان دەستگیر كرد.

تا ئێستا ئاشكرا نەكراوە ئەم كەسانە بۆ دەستگیركراون، بەڵام بەپێی زانیارییەكانی زاگرۆس پۆست ئەم 8 لاوە بەتۆمەتی هاوكاری لەگەڵ حیزبە نەیارەكانی رژیمی ئیسلامی دەستگیركراون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …