پێنج شه‌ممه‌ 14 تشرینی دووه‌م 2019
ماڵەوە / کوردستان / چارەنوسی چوار بەندكراوی كامیارانی نادیارە

چارەنوسی چوار بەندكراوی كامیارانی نادیارە

نزیكەی سێ مانگە چوار شارۆمەندی ناوچەی كامیاران لەلایەن هێزەكانی ئیتلاعاتەوە دەستگیركراون‌و چارەنوسیان نادیارە.

بەپێی راپۆرتی هەڵسوڕاوانی مافی مرۆڤ، چوار كەس خەڵكی ئاوایی موژژ سەر بەشاری كامیاران بەناوەكانی “فەرهاد ساعد موژژی، پەیام ساعد موژژی، سیروان ساعد موژژی و حسەین ساعد موژژی” ماوەی نزیكی سێ مانگە لەلایەن هێزەكانی ئیتلاعاتی كامیاران دەستگیر‌و راپێچی شوێنێكی نادیار كراون.

تا ئێستا بنەماڵەی گیراوەكان چەندین جار سەردانی ئیتلاعات‌و ناوەندە ئەمنییەكانی رژیمیان كردوە بەڵام هیچ زانیارییەكیان لەسەر رۆڵەكانیان پێنەدراوە.

بابەتی هاوپۆل

چوار چالاکی ئەدەبی لە بۆکان دەستگیر کران

هێزەکانی ئیتلاعات لە شاری بۆکان چوار چالاکی ئەدەبیی خەڵکی ئەو شارەی دەستگیر و رەوانەی ئیدارەی …