پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

زیندانییەكی سیاسی پاش 8 ساڵ ئازاد كرا

محەمەد ئەمین ئاگووشی، زیندانی سیاسیی کورد، پاش ٨ ساڵ لەزیندانی كۆماری ئیسلامی ئازاد کرا.

محەمەد ئەمین ئاگووشی کە لەگەڵ ئیرەج محەمەدی و ئەحمەد پولادخانی بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە نەیارەكانی کۆماری ئیسلامی، لە ساڵی ١٣٨٧ی هەتاوی‏دا گیرابوون رۆژی ٢٧ی ڕێبەندان، پاش ٨ ساڵ زیندان، ئازاد کرا.

ئەم مامۆستا خانەنشین کراوە، پاش دەستبەسەرکران، ماوەی ٧مانگ لە ژووری تاکەکەسیی زیندانی ورمێ‏دا بووە و دواتر لە لقی ٢ی دادگای نیزامیی، حوکمی ئێعدامی بۆ بڕایەوە، بەڵام لە لقی ٣١ی دیوانی باڵای وڵات، حوکمەکەی بۆ ١٠ ساڵ زیندان و دوورخرانەوە بۆ زیندانی زاهێدان گۆڕدرا.

لە ماوەی زیندانی بوونی‏دا، هاوسەری ناوبراو گیانی لەدەست‏ دا و کچە ٢٢ساڵەکەی بەناوی کانی، بەهۆی گوشارە ڕۆحی و ڕەوانییەکان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …