چوار شه‌ممه‌ 20 تشرینی دووه‌م 2019
ماڵەوە / جیهان / حسەین هه‌یكه‌ل: ئیدی ئه‌سته‌مه‌ ڕێگری له‌ ده‌وڵه‌تی كوردی بكرێ

حسەین هه‌یكه‌ل: ئیدی ئه‌سته‌مه‌ ڕێگری له‌ ده‌وڵه‌تی كوردی بكرێ

“محەمەد حسەین هەیکەل” رۆژنامەنووس و بیرمەندی گەورەی عەرەب ئەمڕۆ کۆچی دوایی کرد، ناوبراو پێی وابوو لە پێشهاتەکانی ناوچەکە، ئەستەمە رێگری لە دروستبوونی دەوڵەتی کوردی بکرێت.

له‌ ڕۆژنامه‌ی “سه‌فیر”ی لوبنانی “محه‌مه‌د حه‌سه‌نێن هه‌یكه‌ل” دەڵێت كه‌ ئیدی ئه‌سته‌مه‌ ڕێگری له‌ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی بكرێت، هەروەها وتیشی: كورد مافی خۆیانه‌ سه‌ربه‌خۆ بن و ئەمەش لە دورگەی عەرەبیدا کێشەی گەورە دروست دەکات و کوردیش جدییە بۆ دروستکردنی کیان و دەوڵەتی خۆیی و بە رای من ناتوانرێ رێگریان لێ بکرێت، چونكه‌ هه‌ر ڕێگرییه‌ك، به‌رهه‌ڵستكارییه‌كی گه‌وره‌ی ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر.

 

ناوبراو لە درێژەدا دەڵێت کە كورد مافی خۆیانه‌ ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆیان هه‌بێ له‌كاتێدا ئه‌وان گه‌لێكی سه‌ربه‌خۆ، زمانێكی سه‌ربه‌خۆ و كولتوور و رۆشنبیری تایبه‌تی خۆیان هه‌یه‌، ئه‌گه‌ر عه‌ره‌ب لێیان بگه‌ڕێ ئه‌وا له‌ توركیا و ئێرانیش ڕایده‌گه‌یه‌نن.

 

 

بابەتی هاوپۆل

تۆپباران کردنی بنکەکانی کۆمەڵە لە سەر سنوور

رژیمی کۆماری ئیسلامی بنکەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە سەر سنووری بۆردمان کرد. بە پێی ھەواڵێک …