پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

یادکردنەوەی ۲٦ی ڕێبەندان / هدایت قادری

لێدوان و نووسین و یادکردنەوەی ۲٦ ڕێبەندان ،هەم کارێکی دروستە و هەم پێویستە و دەبێ بکرێ.

بەرێوەبردنی ڕی وڕەسمی تایبەت بەو رۆژە و شایی و خۆشی لەم بۆنەیەشداهەر بە خراپ نازانم.بەڵام وەک کۆمەڵە و ئەو دۆخەی ئێستا ئەم ڕەوتە بە هەموو باڵ و بەش و دانیشتوان و کەسە دێرینەکانییەوە، چەند ئەرکێک بۆ بیر لێکردنەوە و دۆزینەوەی رێگە چارەیەک بۆ کۆمەڵەیەکی بەهێزی وەک جاران زۆر پێویست ،حەیاتی و چارەنووس سازە.(۱) بەڕاستی ئەو هۆکارگەلەی کۆمەڵەی گەیاندە ئەم دۆخەی ئێستا،چی بووین؟

ئەوەش بۆ تاوانبار کردنی کەس نەبێت ،بەڵکو بەبێ دەمارگرژی و دوور لە رق و کینە بتوانێ ریشەکانی نەخۆشییەکە بۆ چارەسەرکردنی بدۆزێتەوە. (هۆکارە گشتتیەکان)(۲) دروست ترین کار یەکگرتنەوە و یەک ریزییە،ئەگەر بۆ هەموو باڵەکانی کۆمەڵەش ئەم یەکگرتنە نامومکینە و بۆ هەندێ دەکرێ ئەوە بەبێ یەک و دوو ئەوان لێی رانەوەستن.

(۳)پێشنیار دەکەم لەم ڕۆژە مێژوویی و تایبەتدا،کە بێرۆکە و فیکری “بەرەی کۆمەڵە”وەک ئەرکێک بۆ بەهێز کردنی فیکری چەپ و سۆسیالیستی لە کوردستان لە لایەک و بەهێزتر کردنی کۆمەڵە لە لایەکی ترەوە هەر لە ئێستا گرنگی تایبەتی پێی بدەرێ و کاری جیددی و عەمەلی بۆ بکەین ،چونکە کار کردن و هاوکاریی لە بەرەیەکی هاوبەش لەسەر چەند خاڵی هاوبەش پێم وایە زۆر ئاسانتر بێ .بۆ کۆمەڵە دەبێ لە پێشدا ئەولەوییەت یەک ریزی خۆی یا پێکهێنانی “بەرەی کۆمەڵە”جا دواتر بەرەی کوردستانی بێ.

جەخت کردن لە سەر بەرەی کۆمەڵە بە جێگەی بەرەی کوردستانی ،هەم عەمەلی ترە و هەم لە ئێستا و داهاتووشدا بۆ کۆمەڵە و هەڵگرانی فیکری چەپ قازانج تر و حەیاتی ترە.ئەوەڵ بەرەی کۆمەڵە دواتر بەرەی کوردستانی .
بە پێی مەجال لەم بارەوە زیاتر دەنووسم.

۲۹ ڕێبەندانی ۹٤

بابەتی هاوپۆل

قفس، یادداشت چهارم: پیش‌بند “به یاد سپیده فرهان”

مژگان کاوسی تا کنون دو بار بازداشت شده‌ام و هر دو بار در خانه‌ی خودم؛ …