چوار شه‌ممه‌ 27 ئازار 2024

کارە ساتی ” کۆنگرە ” و، رازاندنەوەی تابووتی دێمۆکڕاسی! / جەعفەر حامیدی

ئەم حەوتوویە، بەشی دابڕاوی حزبی دێمۆکڕات، حدک، کۆنگرەی پێکهێنا!

تا پێش کۆنگرە بە ئانقەست بێدەنگیم ئیختیارکرد. بەڵام چەند رۆژ لەمەوبەر ئاگادار کرامەوە کە هەر چەشنە گۆڕانکاری یەک ڕووداوی خراپی لێ دەکەوێتەوە! بۆیە بە نووسینی چەند دێڕێک داوام کرد کە : “” …. چی دەکەن بیکە ن، دێمۆکڕات مەکەن بە سێ بەشەوە!
دوو پرسی تریش هەیە:
یەکەم؛ گۆڕانکاری ؛ بۆتان ناکرێ و، لەتواناتان دانی یە، لێی گەڕێن! و ….””

ئاکام بوو بەوە کە گۆڕان نەکرا، دێمۆکڕات نەبوو بە سێ بەشەوە، بەڵام ئەوە کە کرا، نەدیتراو، نەبیسراو و، سەرسووڕهێنەرە!: هەموو کۆمیتەی ناوەندی بەجێگریشەوە و، بەبێ نیاز بەدەنگی ڕاستەوخۆو، نهێنی کۆنگرە لە جێی خۆیان دامانەوە! سکرتێر لە کۆنگرەدابە دەست هەڵبڕین هەڵبژێردرا! هیچ ڕێزێک لە دەنگی نهێنی و راستەوخۆی کۆنگرە نەگیرا!
ماوەی ٩ ساڵە بۆچوونی خۆم لە سەر ئەو بەشە لە حیزبی دێمۆکڕات بە نووسین ڕاگەیاندووە. بۆیە ناچمە سەر وردەکاری کاریان.
بەڵام : بە هیچ پێوانەیەک ناکرێ بێدەنگی لەوە بکرێ کە چۆن کۆمیتەی ناوەندی بڕیار بۆ کۆنگرە دەدا و، دەسەڵاتی لە دەسەڵاتی کۆنگرە زیاترە؟! ئەویش لە حیزبێک دا کە ئێستاش دەیان هاوڕی و قوتابی سەرکردەی دێمۆکڕاسی قاسملووی تێدا ماوە!
ئەم یاسایە لە کوێ وە هاتووە کە دەسەڵاتی سیفر(٠) ببێتە سەد(١٠٠) و لە سەدا سەدی دەسەڵاتی هەموو حیزب کە کۆنگرەیە ببێتە سیفر(٠) ؟!!
لە بەر ئەوە دەڵێم دەسەڵاتی سیفر؛ چونکە کۆمیتەی ناوەندی رۆژی یەکشە مە، ڕاپۆرتی پێشکێشکردووە و، بە پێی ئوسووڵ بە خوێندنەوەی ڕاپۆرت خۆی هەڵدەوەشێنێتەوە! بڕیاری خۆ- لە سەر – خۆی کۆمیتەی ناوەندی رۆژی چوار شەمە دراوە کەوابوو بە دەسەڵاتی سیفرەوە بڕیاری داوە!
هەموو لایەنگرانی دوو جار سکرتێری لە بەشی، حدک، دان. بەخۆشی یەوە سالم و سەری حاڵ لە ژیان داماون! ئەم معەمایە چۆن حەل دەکرێ کە هەر ئەو لایەنگرانە ، ئێستا لەو کارەساتە بێدەنگن؟!
لە لایەکی ترەوە باشتر ئەوە نەبوو کە هەر کۆنگرە نەگیرابایە و بۆ کاتێکی لە بارتر وەدوا خرابایە! ئەگەر ئەو کۆنگرەیە هەر بۆیە گیرا کە ڕێی چەند جار بوونەوە بەسکرتێر خۆش بکا؛ ئەو پرسیارە دێتە گۆڕێ کە چ پێویست بوو؟
ئەو کۆنگرەیە بە خەرجی فڕۆکە، پشوو وەرگرتن لە کار بێ حقوق، و زۆر تەداروکاتی پێویستی تر زۆر ئاسایی یە کە زیاتر لە سێ سەد هەزار دوڵای ئەمریکایی تێچووبێ. باشە باشتر نەبوو بە داوایەکی تەشکیلاتیی نیوەی ئەو پارەیە کۆکرابایەوە و، لە کارێکی تر بۆ وێنە دانانی تی ڤی سەر بە خۆ خەرج کرابایە!
هەر وەها پرسیار ئەوەیە کە لە نێو ڕێزی هەموو بەشداران دا، کەسێکی دیکە نەبوو کە سەڵاحیەتی هەبێ، و پێی خۆش بێ، و بەرنامە و پرۆژەی هەبێ بۆ بوون بە ڕێبەریی لە جێگرەوە بگرە تاسکرتێر؟!
ئەی لە نێو ریزی ئەو ئەندام و جێگرانەدا کەس نەبوو کە لەو ٤ ساڵە دا لاواز بووبێ، هەڵەی کردبێ، کەسایەتیی ڕووشابێ، یان بۆخۆی نەیویستبێ ببێتەوە کۆمیتەی ناوەندی؟!
من گومانم نی یە کە ئەو کۆدەتایە بە سەر پڕێنسیپی کۆنگرە دا، بە تەوافوق کراوە! لەم وەزعەی ئێستای ئەو هاوڕێ یانە شدا تەوافوقی ئەنجامدراو، بە رەزامەندی پیرانی بە تەدبیر بووە! بەڵام گومانم هەیە کە ئەو تەرکیبە کە خۆی دیاری کردۆتەوە، بییەوێ و بتوانێ پڕۆسەی یەکگرتنەوە بەڕێتە پێش!
بۆیە دەیڵێمەوە کە ئەوەی کە کراوە کارەساتی کۆنگرەیە و، ڕازاندنەوەی تابووتی دێمۆکڕاسی حیزبی دێمۆکڕاتە! ………!

بۆ پێشەوە بەرەو یەکگرتنەوەی ریزەکانی حیزبی دێمۆکڕات!
بۆ پێشەوە بەرەو بووژاندنەوەو، پەیڕەوکردنی پڕێنسیپە دێمۆکراتیکەکانی پێشەوای سەرکردەو قاسملووی نەمر لە حیزبی یەکگرتووی دێمۆکڕات دا!

دڵسۆزتان
جەعفەر حامیدی

ڕێبەندانی ٢٧١٥ ی کوردی

لە پەیجی نوسەر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک وەرگیراوە

بابەتی هاوپۆل

قفس، یادداشت چهارم: پیش‌بند “به یاد سپیده فرهان”

مژگان کاوسی تا کنون دو بار بازداشت شده‌ام و هر دو بار در خانه‌ی خودم؛ …