سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

پرنسیبە نزم و بێ نرخەکان! / ڕەشاد مستەفا سوڵتانی

چەند ڕۆژ لە مەو پێش ، بە ئیبتکاری ڕێبەرانی کوردستانی باشور و کەسایەتی دوکتور ” کەریم  ” ناوەندی فەرهەنگی و ورزشی جەناب خمینی ، لە شاری کەرکووک کرایەوە .  وێنەی ئیعدامە کانی  فڕۆکەخانەی شاری سنە ، پاڵ دیواری نەخۆشخانەی شاری پاوە و پادەگانی شاری مەریوان هیشتا نەیتوانیوە ، قەناعەت بە پارتەکانی باشوور  بهێنێت ، کە هەموو جەنایەتەکان  دژی  رۆژهەڵاتی کوردستان بە دەستوری ڕاستەوخۆی جەناب خومینی ئەنجام  درا . و جیهادی دژی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی ڕاگەیاند، کە خەڵکی کوردی کوشتار، زیندان و ئاوارە کرد .

دەبواپەیام و ڕاسپاردەی ئەو ئیعدامانە ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دەرسی عیبرەتێک بۆ حکومەتی هەرێم بوایە . کردنەوەی ئەم ناوەندە لە شاری کەرکووک ، شارۆمەندانی نائومێد کردوە.  چٶڕاوەی بیر و ئەندیشە ی  تێکۆشەرانی دامەزراندنی ئەم ناوەندە ،تەنها بێ حورمەتی و ئیهانەت بە چل میلیون کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوو .  لەم کارە نە شیاوەدا،  پڕنسیبی بەرزیان نیشان نەدا و  گەمەیان بەمتمانەی خەڵک کرد .  مەگەر  قارەمانان وگیان بەخت کردووانی کەرکووک ، ئەوەندە ستاتوس و خۆشەویستی هەرێمی کەرکووک و کوردستان  نین ، کە ئەم ناوەندە فەرهەنگیە بە ناو ئەوانەوە بێت !  دەبوا سەرقافلەی کاروانی ڕۆشنبیری کەرکووک ، بیر لە مێژوو بکەنەوە . مێژووی هاوچەرخ زۆر بێرەحمە وببڕای ببڕ و هەرگیز تاوانباران نابەخشێت . دوور نیە ڕۆژێک لە ڕۆژان ناوەندی فەرهەنگی وڕووناکبیری ژنڕاڵ ڕەزا شا ( نەخوێندەوار بوو ) وژنڕال ئاتاتورک و ژنڕال حافز ئەسەدیش لە هەڵەبجە ،دهۆک ، سلێمانی و هەولێریش دامەزرێت .

دەبوا   ڕیبەرانی پارتەکانی باشور  ، ئاستی نەفرەت و بیزاری جەماوەری  تێگەیشتووی خەڵک  بزانن .  هەمیشە لە پێچە دژوارەکانی مێژوودا ، هەڵویستی حەکیمانە و سەرفەرازانە پێویستە . ئەگێنا بازرگانی بە پارە و خوێن ، کارێکی دژوار و سەخت نیە .  ئابڕوو ئەگەر تکا  و شەرم ئەگەر شکا ،  هەل و مەرجی خۆ بەکەم زانین ، سایکۆلۆژی نزم و کارەساتی  فرە تاڵ نوێنەرایەی دەکات .  سیاسەت هونەری مومکینە  .بەداخەوە  ڕێبەرانی باشوور ، دەیان ساڵی نووری ، لە سیاسەت دوورن و گاڵتە بە ڕەنجبەرانی کوردستان دەکەن . ئاستی ناوەندە  شوڤاری وجاسوسیەکانی تورکیا و ئێران لە شارەکانی باشوور ، هەموو سنورێکی بەزاندووە .   هێشتا ڕێبەرانی پارتەکانی باشور ، سنووری دەسەڵاتی خۆیان ناناسن و وەک دەسەڵاتێکی داهٶڵی کار دەکەن . سەبارەت بە زمانی کوردی و زمانی یەکگرتوو ، تاقە یەک هەنگاویان نە ناوە و ناوندێکیان بە ناوی ئاکادیمیای زمانی کوردی داناوە ، کە تەنها کار بۆ بەرز کردنەوەی دیواری   بەرتەسکی حیزبی دەکات . بۆ ئاگاداریتان ئاکادیمیای  دەورانی ژنڕال سەدام زۆر پێشکەوتوو تر لە هی حکومەتی هەرێمی کوردستان بوو .   ژنان لەم قەوارە سیاسیەی حکومەتی هەرێم ، خاوەنی مافی خۆیان نین . پیاوسالاری و دژایەتی لە گەڵ مافی ژنان ، وەک کاری ڕٶتینی حیزبی لێهاتوە .

ڕێژەی کوشتار و سوتاندن و بزر کردنی  پەیکەری ژنان ، کەمی نە کردووە و ڕوو لە گەشەیە .  ڕێبەرانی حیزبی حازر نین لە مەراسم و ئاهەنگی نیشتمانی ، نەتەویی و میللیدا ، لە گەڵ هاوسەرەکانیان  بەشداری کەن ، ئێتر چۆن دەتوانن لە مافی ژنان ڕێز بگرن .   ناوی مانگەکانی کوردی زۆر  لە گەڵ سروشتی کوردستان گونجاوە ، کە چی  لە باتی  گەلاوێژ، بەفرانبار، خەرمانان، ڕەزبەر، گەڵاڕێزان  هیشتا هەر ناوە ڕۆمیەکان وەک ئەیلول، ئاب، حوزەیران و کانوون  بەکار دێنن .چاوە ڕوان دەکرا حکومەتی هەرێم ، ڕێک خەر، سازماندە  و پارێزەر بێت . کەچی هیچ کام لەم خەسڵەتانە ی نیە و  داهاتی نەوتی خاو و داهاتی گومرکەکان  بە بەرچاوی شارۆمەندنی باشور  هەڵدەلوشێت . و ژیانێکی  ”خۆش نە ژین ” یان بە سەر جەماوری خەڵکدا ، بە شیوەیەکی بێڕەحمانە داسەپاندووە .  بە گشتی مێدیاکانی باشور بە هیچ شێوەیەک نیشتمانی و نەتەویی نین و هەر بە باڵای سەرۆک حیزبدا دەڵێن  .  بیر و ڕای گشتی جیهان واقیان وڕ ماوە ، کە  ڕێبەرانی ئەم هەرێمە بٶچی قازانج و مەسڵەحەتی گەلی کورد بەلایانەوە گاڵتە جاڕە .

دەرفەتی چاک لە سایەی هێزی پێشمەرگە و فیداکاری ڕٶڵەکانی گەڵ خولقاوە و  خەرێکە بە فیڕۆ و خەسار دەچێت . نەدەبوا حکومەتی هەرێم و پارتەکان ، دەستیان لە گەڵ داگیرکەرانی کوردستان تێکەڵ کردبایە و  پێکەوە سەروت و سامانی کوردستان تاڵان کەن !   دەسەڵاتی کارتونی  پێک هێنەری گەندەلی ، دزی، بەرتیل خۆری  و نە پاراستنی ژینگەی جوان و دڵڕفێنی کوردستانە . سەرخان و ژێرخانی  ئابوری هەرێمی کوردستان هەڵتەکاوە و داڕوخاوە . ئەم بارودۆخە بۆ فاشیزمی ئیسلامی ئێران ،  کەمالیزمی تورکیا و  شوینیزمی عیراق   فرە بە قازانجە و. داگیرکەران  مانگانە بە  میلیاردها دولار  لە سەروت و سامانی باشوری کوردستان هەڵدەلوشن . ئایا ئەو ناوەندە فەرهەنگیە بەناوی ، شێرکۆ بێکەش، ئازاد هەورامی ، عبدولخالق مەعروف ، ئیبراهیم ئەحمەد ، پێشمەرگە و گریلاکانی کوردستان ،شاسوار جەڵال،عەلی عەسکەری ، ئیسمایل بێشکچی ، فاخیر مێرگەسووری بوایە   کەسێک لە گوڵ کالتری پێ دەگوتن ؟ هەڵویستەکەیان نزم و بێ نرخ بوو .

سیزدەی  فوریەی ٢٠١٦

بابەتی هاوپۆل

قفس، یادداشت چهارم: پیش‌بند “به یاد سپیده فرهان”

مژگان کاوسی تا کنون دو بار بازداشت شده‌ام و هر دو بار در خانه‌ی خودم؛ …