چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

بانە: یادی “د. ئیبراهیم یوونسی” کرایەوە

نووسەران و شاعیران و کۆمەڵێک لە خەڵکی شاری بانە لە رێورەسمێکدا لەسەر گڵکۆی نووسەر و وەرگێری بەناوبانگی کورد “د. ئیبراهیم یونسی”یان بەرێوە برد.

لە چوارەمین ساڵیادی کۆچی دوایی نووسەر و وەرگێری بەناوبانگی کورد “د. ئیبراهیم یونسی” نووسەران و شاعیران و کۆمەڵێک لە خەڵکی شاری بانە لە رێورەسمێکدا لەسەر گڵکۆی  “ئیبراهیم یونسی” کۆبوونەوە و رێزیان لە ناوبراو گرت.

 

بەشێک لە بەشداربوونای رێورەسمەکە وتار و قسەیان پێشکەش کرد کە بریتی بوون لە  ئازاد یونسی کوری “د. ئیبراهیم یوونسی”، ناوبراو لە رێورەسمەکەدا سپاس و پێزانینی خۆیی بۆ خەڵک دەبری و دواتر “عەتا نەهایی” روماننووسی گەورەی کورد چەند وتەیەکی پێشکەش کرد و وتی: شاری بانە هەمیشە مرۆڤی هێژای تێدا هەلکەوتوە کە بە هۆی نەبوونی ئیمکانات و دەرفەتگەلی فەرگەنگی و نەبوونی هەل بۆ کار بە ناچاری ئەو شارەیان بە جێهێشتوە و روویان لە شارە گەورەکانی دیکە کردوە.

جێگەی ئاماژەی کە دوكتور یوونسی خاوەن دەیان كتێبی نووسراو و وەرگێڕدراوی هەیە کە زۆربەی رۆمانەکانی سەبارەتە بە کوردستان و ئەو رێرەوە مێژوویەکی کە لە کوردستان تێپەریوە بە شێوەی داستان نووسیوەتەوە و بەشێک لە بەرهەمە ئەدەبییە گرینگەكانی جیهانیشی وەرگێڕاوەتە سەر زمانی فارسی.

 

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …