چوار شه‌ممه‌ 27 ئازار 2024

مەریوان.. رژیم بە وەرگرتنی باج‌و ماڵیات خەڵكی هەراسان كردوە

ماوەیەك دامودەزگاكانی رژیم لەشاری مەریوان بڕێكی زۆر ماڵیات‌و عەوارزیان بۆ خەڵك نوسیوە‌و ئەمەش ناڕەزایی خەڵكی لێكەوتووەتەوە.

سەرچاوەیەك لە مەریوانەوە بە زاگرۆسپۆستی راگەیاند: ماوەیەكە لەلایەن شارەداری‌و دەزگاكانی دیكەی كۆماری ئیسلامی لەشاری مەریوان بڕێكی زۆر پوڵ بەناوی ماڵیات‌و عەوارز دەخرێتەسەر قەبزی ئاو‌و برق‌و گاز، بەجۆرێك لەنێوان ماڵە دەوڵەمەند‌و هەژار كەمترین جیاوازیی هەیە‌و ئەمەش خەڵكی توڕە‌و نیگەران كردوە.

بەوتەی سەرچاوەكە ماوەیەك پێش ئیمامی جومعەی مەریوان لە خوتبەی جومعەدا رایگەیاندبوو كە كەس نابێت ماڵیات بدات‌و خەڵك لەم بێ وەزعییەدا ناتوانێت ماڵیات بدات. پاش ماوەیەك لە هەر هەمان ئیمام جومعە لە ژێر گوشاری هێزەكانی رژیم لەخوتبەی نوێژی هەینی بە خەڵكی وتووە كە هەڵەی كردوە‌و خەڵ: دەبێت باج‌و ماڵیات بدات‌و ئەمە ئەركی سەرشانی هەموو خەڵكە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …