چوار شه‌ممه‌ 23 ئه‌یلول 2020
ماڵەوە / جیهان / دەمیرتاش: لە تورکیە پارلەمان بوونی نییە

دەمیرتاش: لە تورکیە پارلەمان بوونی نییە

“سەلاحەدین دەمیرتاش” هاوسەرۆکی “hdp” هێرشی توندی کردە سەر دەوڵەتی تورکیە و وتی لە تورکیە شتێک نییە بە ناوی پەرلەمان و پەرلەمان بێ کەلکترین ئورگانی دەوڵەتە لە تورکیە.

ناوبراو وتیشی “ئاکپارتی” دەڵێت کورد برای ئێمەیە، بەڵام قەبوڵ ناکەین تەنانەت وشەیەکی کوردی لە ناو پەرلەمان بوترێت.

 

“دەمیرتاش” نموونەی بەوە هێنایەوە کە وەزیری دادی تورکیە “تاهیر ئالچی” بە پارێزەری تیرۆریستان شرۆڤە کردوە و دوای 40 رۆژ ” تاهیر ئالچی” کوژرا، وڵات خەلتانی خوێن کراوە و کەچی پەرلەمان یەک حەفتە پشوو دەدات، ئەو مووچەی وەریدەگرین لە هەموومان حەرام بێت.

 

“سەلاحەدین دەمیرتاش” لە ئاکامدا بانگهێشتی “ئەردۆغان و داود ئۆغڵو” دەکات بۆ دیبەتێکی سێ قۆڵی راستەوخۆ و هەروەه ادەشلێت با خەڵک و جیهان بزانن کاممان درۆ دەکەین.

 

دەمیرتاش سەبارەت بە جیاوازی کانالەکانی راگەیاندیش دەڵێت کاتێ ئەردۆغان دەچێت بۆ سەفەر 35 کانال راستەوخۆ دەیگوانەوە کەچی هەواڵ و سەردانەکانی ئێمە تەنها دوو کانال دەیگوازنەوە و هەموو کانالەکانی دیکەیان سزا داوە.

بابەتی هاوپۆل

بریندار بوونی شوانێک لە بانە بە تەقەی ھێزەکانی رژیم

ھاووڵاتیەکی خەڵکی بانە لە کاتی شوانی کردن لە سنوورەکانی ئەو شارە کەوتە بەر دەستڕێژی گوللەی …