چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

ئێران خوار ریزبەندی ئازادی میدیا لە جیهاندایە

لەنوێتری ریزبەندی جیهان ئازادی میدیاكان لەساڵی 2015 كە لەلایەن رۆژنامەنوسانی بێسنورەوە ئامادەكراوە ئێران لەنێوان 180 وڵات لە پلەی 173یەم دایە.

بەپێی راپۆرتی رۆژنامەنوسانی بێسنور، ئەم پلەبەندییە سەرچاوەیەك بۆ ناسینی زیاتری دۆخی ئازادی میدیاكان لەجیهان‌و ئەمەش زۆرێك لە دامەزراوە جیهانیەكان وەك بانكی جیهانی، رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان.. پشتی پێدەبەستن.

لەسەرو ریزبەندییەكە وڵاتی فەنلاند كە زیاتر لە پێنج ساڵە پلەی یەكەمی هەیە، ئەمساڵ پلەی یەكەمی بەدەست هێناو پاش ئەوەش نۆروێژ‌و دانمارك پلەی دووەم‌و سێیەمیان بەدەست هێناوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …