پێنج شه‌ممه‌ 18 كانونی دووه‌م 2018
ماڵەوە / ئێران / ئێران له‌ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی ساڵی نوێدا 14 كه‌سی له‌ سێداره‌ داوه‌

ئێران له‌ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی ساڵی نوێدا 14 كه‌سی له‌ سێداره‌ داوه‌

رژیمی ئیسلامی ئێران له‌دوو هەفتەی سەرەتای ساڵی 2016ی زانییدا ١٤هاوڵاتی له‌ سێداره‌ داوه‌ و ژماره‌یه‌ك له‌ له‌سێداره‌دراوه‌كانیش كوردن.

جه‌مال سابیری یه‌كێك له‌ چالاكانی بواری‌ مافه‌كانی مرۆڤ راگه‌یاند: له‌ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی‌ ساڵی نوێدا ئێران ١٤ كه‌سی‌ له‌ سێداره‌ داوه‌ كه‌ 10 كه‌سیان له‌ زیندانه‌كانی‌ كه‌ره‌ج و ورمێ‌ بوون.

وتیشی‌، 4 له‌ سێداره‌دراویان كوردن و په‌یوه‌ندیی به‌ كاری سیاسیی هه‌یه‌ و له‌سێداره‌دانی به‌شێكی تریشیان به‌ بیانووی‌ به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه‌ بوه‌.
به‌ وته‌ی‌ ئه‌و چالاكه‌ی‌ بواری‌ مافه‌كانی‌ مرۆڤ 3 كه‌س له‌ زیندانی‌ ورمی‌ له‌ چاوه‌ڕوانی‌ سزای‌ له‌ سێداره‌دان كه‌ یه‌كێكیان برای‌ خۆیه‌تی‌ به‌ ناوی‌ نامیقی‌ سابیری‌ كه‌ لە 2015 ده‌ستگیركراوه‌.

بابەتی هاوپۆل

یەكێك لەگیراوەكانی خۆپیشاندانەكان لە ژێر ئەشكەنجەدا گیانی لەدەستدا

لاوێكی 23ساڵەی تارانی كە لەخۆپیشاندانەكانی چەند رۆژی رابردوو دەستگیركرابوو لە زیندانی ئێڤین لە ژێر ئەشكەنجە …