شه‌ممه‌ 25 تشرینی دووه‌م 2023

سنە.. هێزەكانی ئیتلاعات لاوێكیان دەستگیركرد

لەماوەی رۆژانی رابردوو هێزە لیباس شەخسییەكانی ئیتلاعات لەناوچەی سنە لاوێكی تەمەن 33 ساڵیان دەستگیر‌و راپێچی شوێنێكی نادیاریان كرد.

بەپێی ئەو هەواڵەی بەزاگرۆسپۆست گەیشتووە، جەمال وەیسی خەڵكی ئاوایی دەوڵەت ئابادی ناوچەی سنە كە لەگەڵ خێزانەكەی لە شاری سنەوە بەرەو گوندەكەیان دەگەڕایەوە لەلایەن چەند مامورێكی لیباس شەخسی ئیتلاعات پێشیان پێدەگرێت‌و جەمال دەستگیر دەكەن‌و لەگەڵ خۆیان دەیبەن.
تا ئێستا هۆكاری گرتنی ئەم لاوە ئاشكرا نەكراوە.
جەمال وەیسی خێزاندارە‌و 2 منداڵی هەیە.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …