چوار شه‌ممه‌ 6 كانونی یه‌كه‌م 2023

ئێران: قیبلە دەگوازێتەوە

بەرپرسی دامەزراوەی حەج و عەمرەی رژیمی ئیسلامی ئێران دەڵێت: “خامنەیی” رێبەری رژیمی ئیسلامی ئاموژگاری هاووڵاتیانی ئێرانی کردوە بۆ سەفەری حەج و عومرە روو نەکەنە وڵاتی “عەرەبستان”.

خامنەیی ئامۆژگاری هاوڵاتیانی وڵاتەكەی كردوە، بۆ سەفەری حەج و عومرە نەڕۆنە خاكی “سعودیە”.

 

لە لایەكەی دیكەوە مەریوان نەقشبەندی ؛بەڕێوەبەری گشتی پەیوەندیەكانی وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستانیش لە  ئەكاونتی خۆی ڕایگەیاندەوە، سێ هەفتە لەمەوپێش پێشبینیم كرد شیعەكانی جیهان بەگشتی و شیعەكانی ئێران بەتایبەتی ئاڕاستەی قیبلەیان لە حەج و عومرە “لەكەعبەوە بۆ نەجەف و كەربەلا” بگۆڕن.

 

ناوبراو هەروەها دەڵێت: ئەوە ئەمڕۆ پێشبینیەكەم هاتەدی و سەرۆكی دامەزراوەی حەج و عومرەی ئێران ڕایگەیاند، كەوا عەلی خامنەئی ؛ڕابەری گشتی شۆڕشی ئێران؛ نەسیحەتی هاوڵاتیانی وڵاتەكەی كردوە بۆ سەفەری حەج و عومرە نەڕۆنە خاكی سعودیە”. 

 

هەروەها وتوویەتی ئێستا زیاتر ڕوندەبێتەوە، كە بۆچی حكومەتی عیراقیش هەوڵ دەدات پڕۆسەی عومرە لەعیراقەوە بۆ سعودیە دوابخات و پەك بخات؟!.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …