دوو شه‌ممه‌ 15 تشرینی یه‌كه‌م 2018
ماڵەوە / کوردستان / ورمێ: شارومەندێکی کورد بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی رژیم کوژرا

ورمێ: شارومەندێکی کورد بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی رژیم کوژرا

شارۆمەندێکی تەمەن 46 ساڵەی کورد بە هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی رژیم لە ناوچەی “سوماوبرادۆست” گیانی خۆیی لە دەستدا.

رۆژی چوارشەممە رێکەوتی 16ی بەفرانبار “گرمان مەحموودپوور” کوڕی “عەلی” خەڵکی ئاوایی “مافرانی” بە هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی رژیمی ئیسلامی لە شاری “سەرو” گیانی خۆیی لە دەستدا.

 

جێگەی ئاماژەیە تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هۆکاری کوشتنی ناوبراو روون نییە.

بابەتی هاوپۆل

پەیامی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستان لە سەر مانگرتنی مامۆستایان

راگەیندراوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران سەبارەت بە مانگرتنی گشتی مامۆستایانی قۆتابخانەکان.