هه‌ینی 8 كانونی یه‌كه‌م 2023

هەدەپە: دانیشتنی پەرلەمانی توركیەی بایكۆت كرد

بەهۆی بەردەوامی ئۆپەراسیۆنەكان لە باكووری كوردستان، هەدەپە، دانیشتنی رۆژی سێشەممە 5-1-2016 ی پەرلەمانی توركیای بایكۆت كرد.

بە پێی هەواڵەکان سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی هەدەپە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە لەبارەی بارودۆخی باكوور وتی: رێگەنادرێت راگەیاندنەکان بچنە ناوچە قەدەخەکراوەکان، چونکە تەرمی هاووڵاتیانی کورد لەسەر شەقامەکان ماونەتەوە.

هەروەها وتیشی 13 رۆژە تەرمی گەنجێک لەسەر شەقام کەوتووە و هێزە نیزامیەکانی رژیمیش رێگە نادەن تەرمەکان بە خاک بسپێرن.

دەمیرتاش لە درێژەدا وتی: سه‌رۆكوه‌زیران دەستەواژەی خه‌ڵكی ناوچه‌كه به‌كاردێنێت و ناڵێت گەلی كورد، كاتێك ئامادە نەبێت ناوی کورد بێنێت، چۆن مافمان پێدەدات. هەروەها وتیشی “ئەردۆغان و داودئۆغڵو هەموو یاساکان بۆ بەرژەوەندی خۆیان و حزبەکەیان بەکاردێنن.

جێگەی ئاماژەی کە گۆڕینی دەستووری توركیە پرسی گەرمی ئەمڕۆی وڵاتی توركیەیە كە AKP لەسەر خواستی “رەجەب تەیب ئەردۆغان” سەرۆك كۆماری توركیە ئاسانکاری بۆ دەکات.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …