چوار شه‌ممه‌ 6 كانونی یه‌كه‌م 2023

لێدان و سووکایەتی بە دوو زیندانی کورد لە زیندانی ورمێ

پاش ئەوەی زیاتر لە ١١ رۆژە دو زیندانی سیاسی کورد بە ناوەکانی “رەئوف محەمەد عەلی و بەهمەن دەلایی میلان” گواستراوەنەتەوە بۆ ژووری تاکەکەسی، لە لایەن ھێزەکانی نێو زیندان دراوەنەتە بەر لێدان و سووکایەتیان پێکراوە.

 

بە پێی هەواڵەکان “رەئوف محەممەد عەلی و بەھمەن دەلایی میلان ” کە بە ناڕزایەتی بە پەیرەوکردنی یاسای جیاکردنەوەی زیندانیانی سیاسی لە زیندانی ورمێ دەستیان دابوە مانگرتن لە خواردن، دواتر گوازرابونەوە بۆ ژووری تاکەکەسی، لە ژووری تاکەکەسی ئەشکنجە و سووکایەتیان پێکراوە.

 

ئەم دوو زیندانییە بە هۆی ئەوەی لەلایەن زیندانبانەکانیانەوە گوێ بە داواکاریەکانیان نەدرا،دەستیان داوەتە مانگرتن لە خواردن و لە رۆژی پێنجشەممەی رابردوو گوازراونەتەوە بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی ورمێ.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …