پێنج شه‌ممه‌ 25 نیسان 2024

ورمێ: دوو زیندانی کورد مانیان لە خواردن گرت

دوو زیندانی کورد بە هۆی ناڕزایەتی دەربرین بە جیاکردنەوەی تاوانەکان لە زیندانی ورمێ گوازرانەوە بۆ ژووری تاکەکەسی.

بە پێی هەواڵەکان دوو زیندانی کورد بە ناوەکانی “رەوف محەمەد عەلی و بەهمەن دەلایی میلان” کە لە بەندی رەوان دەرمانی زیندانی ورمێ راگیرابون، داوایان کردبوو کە رابگوێزرێن بۆ بەندی زیندانیانی سیاسی.

 

بە هۆی ئەوەی لەلایەن زیندانبانەکانیانەوە گوێ بە داواکاریەکانیان نەرا، ئەو دوو زیندانییە کوردە دەستیان داوەتە مانگرتن لە خواردن و رۆژی پێنجشەممەی رابردوو گوازرانەوە بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی ورمێ.

جێگەی ئاماژەیە بەهمەن دەلایی میلان ساڵی ١٣٨٥ی هەتاوی بە تۆمەتی “هەوڵدان دژی ئەمنیەتی نەتوەیی” دەستبەسەر و بە ١١ساڵ زیندان حوکم دراوە و  هەروەها “ڕەووف محەممەد عەلی” هەوڵدان دژی ئەمنیەتی نەتەویییە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …