چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

بەیاننامەی كۆتایی سمیناری رۆژهەڵاتی كوردستان

پاش كۆتایی یەكەم سمیناری رۆژهەلاتی كوردستان لە زانكۆی گۆتە، لە فرانكفۆرتی ئاڵمان، بەرێوەبەرانی سمینارەكە بەیاننامەیەك بڵاو دەكەنەوە.
دەقی بەیاننامەكە:

بەیانیەی کۆتایی یەکەمین سێمیناری رۆژهەڵاتی کوردستان – زانکۆی گۆتە فرانکفۆرت
بەشدار بووان، هاورێان وچالاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان

لە کاتێک دا سێمیناری رۆژهەڵات بە ئەنجام دەگەێنین کە وەک هەموو ئاگادارن رۆژ لە دوای رۆژ تۆندو تیژی و چارەنووسی ئاڵۆز زیاتر بەرۆکی سەرجەم گەلەکەمان دەگرێت ،تا دێت جەمسەری تازە و بەرەی تازە دەکرێتەوە و زیاترین مەیدانی شەر و ئاڵۆزیەکانیش کەوتۆتە کوردستان و لە ئەم نێوەندەش داسەرەرای هەوڵ و ماندوو بوون، نەبوونی پێگەیەکی زەڵال هەمبەر بە هێزەکانی رۆژهەلاتی کوردستان لە ئەم قۆناغە نوێە دا دیارە. بەرێوەبەرێتی سێمینار خۆی بەختەوەر دەبینێت کە توانیۆیە یەکەمین سێمیناری خۆی لە ئاست ئورووپا دا بە جۆرێک بەرێوە ببات کە توانیوە بۆ یەکەمین جاربە بێ هیچ پێش مەرجێک زیاترین بەشداری ئەحزاب و چالاکانی رۆژهەلاتی کوردستان بە خۆوە ببینێت.

سێمینار لە چوار پانێل دا کارەکانی خۆی بە ئەنجام گەیاند،لە پانێلی یەکەم دا هەر یەکە لە نوێنەری ئەحزابی کٶمەلەی شۆرشگێر،پارتی ئازادی،حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران،حیزبی دێمۆکراتی کوردستان و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان گوتارەکانی خۆیان پێشکەش کرد،پێویستە ئاماژە بکرێت کە سەرەرای داوەت کردن بەڵام نوێنەری پارتی ژیانی ئازادی کوردستان و سازمانی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بەشداریان نەکرد. ئەحزاب هەر کامە لە روانگەی خۆیانەوە باسیان لە سیاسەتی خۆیان و هەلوومەرجێ ئێستای رۆژهەلات و ناوچەکە کرد و بەرەورووی پرسیاری ئامادەبوانیش بوونەوە.لە پانێلی دووهەم و سێهەم دا هەم کەسانی سەربەخۆی غەێری حیزبی و هەم روشنبیرانی حیزبی باسەکانی خۆیان پێشکەش کرد ،لە ئەم دوو پانێلە دا روانگەیەکی رەخنە گرانە لە سەر جەم سیاسەتی رۆژهەلاتی کوردستان لە بوارەکانی مەعریفی و عەینی دا پێشکەش کرا کە سەرنجی ئامادەبووانی راکێشا و بەشداربوانیش کۆمەڵیک پرسیاری جێدیان ئاراستەی پانێلەکان کرد،لە پانێلی کۆتاییش دا زۆرینەی ئامادەبوان بۆچوون و سەرنجی خۆیان هەم لە سەر سێمینارەکە و هەم لە سەر رەوشی رۆژهەلاتی کوردستان ئاراستە کرد.

بەرێوە بەری سێمینار پێ وایە کە دەکرا ئەحزاب بە نوێنەرایەتی ریوەبەری بەشدار بواتان و دەکرا لە ئاست هەموو ئورووپا دا بەشداری تایبەتیی زیاتری ژنانی لە بەر چاو بواتایە و داوای وتار و پانێل لە کەسایەتیە چالاکەکانی رۆژهەلاتی بکردایە و پێشوەخت سەرجەم پانێلەکان لە تۆرەکۆمەلایەتیەکان بهاتایە بلاو کردن و کات و هێزێکی زیاتر تەرخان بکراباێت بەلام بە هەموو ئەم رەخنانەوە دەکرێت ئەم سێمینارە سەرکەوتوو ناوزەد بکەین و خۆمان و هاوریان ئامادە بین بۆ بەریوەبردنی چالاکی بەربلاو تر و پێکانی ئامانجی گەورەتر لە ئاست هەموو ئەو گۆرانکاریانە کە لە رۆژهەلاتی ناوەراست لە ئارادایە و دەبێت رۆژهەلاتی کوردستان بە گۆتار و هێزێکی کاریگەر و تەرجیحەن هاوبەش بێتە مەیدان و بۆ ئەم مەبەستەش لازمە کە هەموو لایەک بە دەنگێکی بەرز بیر بکەنەوە و هیچ سانسۆر و سنوورێکی خۆد و ناخۆدی نەکەنە لەمپەری پەرتەوازی و لێک تێنەگەیشتن.

بەرێوەبەری سێمیناروێرای پیشوازی لە ریوەبردنی سێمینارێکی تایبەت بە ژنانی رۆژهەلات بریاری داوە کە لە ئاستێکی گەورەتر دا و بە رەچاوکردنی هەموو رەخنەکان سێمینارێکی تر بە ریوە ببات و لە ئەم ریرەوەش دا هەم مەجالی دەبێت دۆست و هاوکاری زیاتر بدۆزێتەوە و بە هاوفێکری زیاتری چالاکان دەوری کاریگەری هەبێت لە ئەم رەوەندە پر ئاڵۆزەدا و هیوادارە کە هەر کەس و لایەنێک کە پێ وایە دەتوانێت پشتیوان و هاوریەک بێت بۆ کردنەوەی دەرگایەکی تازە و نەفەسێکی نوێ بێنە پیشەوە و ببنە بەشیک لە ستاڤی بەرێوەبردنی سێمینار و پلانی داهاتوو.

لە گەڵ رێز و سپاس
بەرێوەبەرێتی یەکەمین سێمیناری رۆژهەڵاتی کوردستان
پرس،راڤە،رێگا

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …