یه‌ك شه‌ممه‌ 1 تشرینی یه‌كه‌م 2023

ساڵی 2015 لە جیهان 65 رۆژنامەوان کوژراون

رێکخراوی پەیامنێرانی بێسنوور لە راپۆرتی ساڵانەی خۆیدا لەسەر بارودۆخی رۆژنامەوانان دەڵێت: ساڵی 2015 لە جیهان لانیکەم 65 رۆژنامەوان کوژراون.

لە راپۆرتەکەدا هاتوە کە جگە لەو 65 رۆژنامه‌نووسه‌، 27 كه‌سی تر له‌ (بلۆگه‌ره‌كان) رۆژنامه‌وانی_هاووڵاتی له‌گه‌ل 7 ئه‌ندام له‌ هاوكاری میدكارانیش کوژراون.

له‌ راپۆرته‌كه‌ی رێكخراوی په‌یامنێرانی بێسنووردا هاتوە كه‌ له‌ ساڵی 2015 دا له‌ وڵاته‌كانی عیراق و سوریە و فه‌ره‌نسە زۆرترین رۆژنامه‌نووس كوژراون كه‌ ته‌نها له‌ عیراق 11 رۆژنامه‌نووس و له‌ سوریە 7 رۆژنامه‌نووس و له‌ فه‌ره‌نساش 8 رۆژنامه‌نووس کوژراون.

ریزبەندییەکە بەمشێوەیە

ئازرباینجان 1
به‌ڕازیل 3
كۆڵۆمبیا 1
فه‌ره‌نسا 8
گواتامالا 1
هیند 5
عیراق 11
غینیا 1
مۆزه‌نبیق 1
پاكستان 1
فلیپین 3
سۆماڵ 2
سعودیه‌ 6
سریلانكا 1
سوریا 7
توركیا 1
ئۆكرانیا 2
یه‌مه‌ن 5

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …