شه‌ممه‌ 23 ئه‌یلول 2023

لەشارەكانی ئێران دژی کۆمەڵکوژی کوردانی باکور خۆپیشاندان دەكرێت

لەبانگەوازێكدا كەمپینی داكۆكی لە كوردانی باكور داوا لەكوردانی رۆژهەڵات دەكات لەشارەكانی ئێران دژ بە كوشتاری هاوڵاتیان لە شارەكانی باكوری كوردستان خۆپیشاندان بكەن.
لەبانگەوازەكەدا هاتووە سبەینێ پێنجشەممە 24ی دێسامبر لەو شوێنانەی خوارەوە خۆپیشاندان دەستپێدەكات:
تاران، بەردەم باڵوێزخانەی توركیە
ئیلام، پاركی كودەك
كرماشان، بەرامبەر بە پارێزگا
مەهاباد، مەیدانی شارەداری
سنە، مەیدانی ئێقباڵ
بۆكان، بەرامبەر فەرمانداری
ورمێ، پاركی توخم مورغی
سەقز، پاركی مەولەوی
پاوە، مەیدان فەرمانداری‌و شارەكانی نەغەدە، پیرانشار، سەردەشت، شنۆ، بانە، رەوانسەر، كامیاران، ئەیوان، لە مەیدانەسەرەكییەكانی شار لە كاتژمێر 4ی پاشنیوەرۆ كۆبوونەوە‌و خۆپیشاندان دەكرێت.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …