دوو شه‌ممه‌ 17 كانونی یه‌كه‌م 2018
ماڵەوە / کوردستان / خۆی: 11 خوێندکار تووشی گازگرتوویی بوون

خۆی: 11 خوێندکار تووشی گازگرتوویی بوون

رۆژی شەممە رێکەوتی 20/12/2015 لە شاری خۆی ١١ خوێندکاری زانکۆ لە “خەوتنگەی پەروین ئێعتسامی” تووشی   گازگرتوویی بوون و ڕەوانەی ئوژانسی ئەو شارە کران.

 

بە وتەی “مەحمود حەسەن پوور” جێگری تۆری بێهداشت و دەرمانی شاری خۆی 8 کەسیان چارەسەری خێرایان بۆ کراوە و 3 کەسی دیکەش چاودێری وردیان بۆ کراوە و دواتر رەوانەی ماڵەوە کراوەتەوە و هۆکاری گازگرتووی ئەم خوێندکارانە دەگەرێننەوە بۆ تەشەنە کردنی گازی “مۆنۆ ئۆکسیدی کەربۆن”.

 

جێگەی ئاماژەیە لەو خەوتنگە 15 خوێندکاری کچ دەژی.

بابەتی هاوپۆل

گیان لە دەستدانی کاسبکارێکی کورد بە هۆی ڕاودوونانی هێزەکانی ڕژیم

کاسبکارێکی کوردی خەڵکی شاری مەهاباد، بە هۆی ڕاودوونانی لە لایەن هێزە نیزامیەکانی ڕژیم ماشینەکەی وەردەگەڕێتەوە …