پێنج شه‌ممه‌ 5 ئه‌یلول 2024

كۆمەڵە كۆمەڵكوژی خەڵكی مەدەنی لە باكوری كوردستان مەحكوم دەكات

كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا كوشتاری خۆپیشاندەران لە باكوری كوردستان بە دەستی هێزە ئەمنییەكانی توركیا مەحكوم دەكات.

لە راگەیەنراوەكەدا كە وێنەیەكی بۆ زاگرۆسپۆست نێردراوە، هاتووە “ماوەی نزیكەی سێ هەفتەیە هێزە ئەمنییەكانی توركیە بە هەزاران سەربازەوە، چەندین ناوچەی باكوری كوردستان وەك ناوچەی سوری ئامەد، ماردین، جەزیرە‌و سلۆپییان گەمارۆداوە‌و تا ئێستا دەیان هاوڵاتی كورد لە خۆپیشاندان‌و ناڕەزایی بەم سیاسەتەی حكومەتی ئانكارا، بە گوللەی هێزە ئەمنییەكانی توركیە گیانیان لەدەستداوە”.

لەبەشێكی تردا هاتووە “ئێمە پشتیوانی لە داخوازیی خۆپیشاندەران دەكەین‌و داواكارین گەمارۆی ناوچەی سوری ئامەد لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی توركیەوە كۆتایی پێبێت. هەروەها خوازیاری كۆتایی هێنان بە توندوتیژییەكانی باكوری كوردستانین‌و داوا لە حكومەتی توركیە دەكەین هەوڵ بۆ هێوركردنەوەی بارودۆخەكە بدات، چونكە تەنیا رێگەی چارەسەری پرسی كورد لە باكوری كوردستان گەڕانەوەیە بۆ مێزی گفتوگۆكان‌و درێژەدان بە پرۆسەی ئاشتی”.

دەقی راگەیەنراوەكە بخوێنەرەوە:

راگەیاندنی كۆمەڵە
سەبارەت توندوتیژییەكانی ئەم دواییەی باكوری كوردستان
ماوەی نزیكەی سێ هەفتەیە هێزە ئەمنییەكانی توركیە بە هەزاران سەربازەوە، چەندین ناوچەی باكوری كوردستان وەك ناوچەی سوری ئامەد، ماردین، جەزیرە‌و سلۆپییان گەمارۆداوە‌و تا ئێستا دەیان هاوڵاتی كورد لە خۆپیشاندان‌و ناڕەزایی بەم سیاسەتەی حكومەتی ئانكارا، بە گوللەی هێزە ئەمنییەكانی توركیە گیانیان لەدەستداوە.

لەلایەكی ترەوە بەپێی راپۆرتی رێكخراوە مەدەنییەكانی شاری ئامەد لەماوەی چوار مانگی رابردوودا 24 منداڵی كورد لە باكوری كوردستان بە دەستی هێزە ئەمنییەكانی توركیە گیانیان لەدەستداوە.

بە پێی پرنسیپە نێودەوڵەتییەكان كوشتنی هاوڵاتیانی مەدەنی بە هەموو شێوەیەك تاوانە‌و ئێمە كوشتنی خۆپیشاندەران‌و هاوڵاتیان‌و منداڵانی كورد لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی توركیەوە بە ناڕەوا دەزانین‌و مەحكومی دەكەین. جەخت لەسەر ئەوەش دەكەینەوە كە گرتنەبەری سیاسەتی سەركوت‌و توندوتیژیی لەلایەن حكومەتی توركیە زیان بە پرۆسەی ئاشتی دەگەیەنێت‌و درێژەدان بەم سیاسەتش چەند بو كوردی باكور بە زیانە، هەر ئەوەندەش زیان بە گەلی تورك لەو وڵاتە دەگەیەنێت.

ئێمە پشتیوانی لە داخوازیی خۆپیشاندەران دەكەین‌و داواكارین گەمارۆی ناوچەی سوری ئامەد لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی توركیەوە كۆتایی پێبێت. هەروەها خوازیاری كۆتایی هێنان بە توندوتیژییەكانی باكوری كوردستانین‌و داوا لە حكومەتی توركیە دەكەین هەوڵ بۆ هێوركردنەوەی بارودۆخەكە بدات، چونكە تەنیا رێگەی چارەسەری پرسی كورد لە باكوری كوردستان گەڕانەوەیە بۆ مێزی گفتوگۆكان‌و درێژەدان بە پرۆسەی ئاشتی.

هەروەها داوا لە پارتی دیموكراتیكی گەلان (هەدەپە) دەكەین هەموو رێگاكان تاقیبكاتەوە بۆ كۆتایی هێنان بەم توندوتیژییانە‌و بۆ ئەوەی چارەسەری كێشەكان لە رێگەی گفتوگۆ‌و دیالۆگەوە ئەنجام بدرێت.

كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان
28ی سەرماوەزی 1394ی هەتاویی
19ی دێسامبری 2015ی زایینی

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …