چوار شه‌ممه‌ 24 نیسان 2024

رێوڕەسمی پێدانی بڕوانامەی خولی زمانی كوردی بە فێرخوازان لە ئاڵۆتی بانە

لەلایەن فێرگەی زمانی كوردی سۆما‌و ئەنجومەنی ئەدەبی هاژە، لەشەوی شیعرێكدا لەگوندی ئاڵۆتی بانە، بڕوانامەی تەواوكردنی خولی زمانی كوردی بە فێرخوازان بەخشرا.
ئێوارەی رۆژی ۲۷ی ‫‏سەرماوەزی‬ ۱۳۹٤ هەتاوی بە بەشداری شاعیران و ئەدیبان و جەماوری شاری بانە و شارەکانی دەورو بەرو خەڵکی گوندی ئاڵۆتی سەر بە شاری بانە، شەوە شێعرێک و ڕێو ڕەسمی پێدانی بڕوا نامە بە دەرچوان و فێرخوازانی خولی فێرکاری زمانی کوردی لە لایان ‫‏فێرگەی زمانی کوردی سۆما‬ و ‏ئەنجومەنی ئەدەبی هاژە‬، لە گوندی ئاڵۆتی بانە و مزگەوتی ئەو گوندە بەڕێوەچوو.
رێوڕەسمەكە چەندین بەشی لەخۆ گرتوو كە ڕیزی بەرنامەکان بەم شێوە بوو:
۱_خوێندنی چەند ئایەت لە قورئانی پیرۆز.
۲_پەیامی ئەنجومەنی ئەدەبی هاژە لە لایان بەرپرسی ئەنجومەن کاک یوسف ڕەحیمی.
۳_وتاری پێش نوێژی گوندی ئاڵۆت و مامۆستای ئەم خولە فێرکاریە مامۆستا مەلا هێمن تاهیری.
٤_وتاری کاک نادر شەریف زادە ئەندامی شوڕای ئاڵۆت.
٥_خوێندنەوەی شێعرێک لە لایان فێرخوازێکی ئەم دەورە، بارزان شەریف زادە.
٦_خوێندنەوەی شێعر لە لایان کاک مستەفا سەلیم نژاد_بانە.
۷_خوێندنەوەی بابەتێکی زانستی لەسەر زمانی کوردی لە لایان کاک شۆڕش سەعیدپور_سەقز.
۸_خوێندنەوەی شێعر لە لایان مامۆستا کەریم دافیعی “ک.د.ئازاد”_بانە.
۹_خوێندنەوەی شێعر لە لایان کاک قادر عەلی خاە_بۆکان.
۱٠_پێشکەش کردنی حەیرانێک لە لایان حەیران بێژی بەناوبانگ مامۆستا خدر دەرزی_سەردەشت.
۱۱_پێشکەش کردنی بابەتێک لەسەر زمانی کوردی لە لایان مامۆستا هێرش بێتوشی_سەردەشت.
۱۲_خوێندنەوەی شێعرێک لە لایان مامۆستا عەلی تاهیری_بناویلە.
۱۳_باسێک لە سەر زمان کلتوری کوردی لە لایان کاک هادی سەلیمی_بانە.
۱٤_ خوێندنەوەی شێعر لە لایان مامۆستا سۆران حسەینی_بانە.
۱٥_ ژەنینی شمشاڵ لە لایان کاک ڕەحمان قادری_ئاڵۆت.
۱٦_خوێندنی شێعر لە لایان فێرخوازی دەورە موبین ئەحمەدزادە.
۱۷_خوێندنی شێعر لە لایان کاک عەلی مەحمودی_بانە.
۱۸_خوێندنی شێعرێک لە لایان خاتوو بەفرین ڕەحمانی_بانە.
۱۹_پێشکەش کردنی بابەتێکی ئەدەبی لە لایان کاک کەریم کەریمی_بانە.
۲٠_ خوێندنەوەی پەیامی نوێنەری بانە و سەقز لە پاڕلمانی ئێران لە لایان کاک ئەمین ناتقی.
۲۱_خوێندنەوەی شێعر لە لایان کاک جەلال فەتحی پەنا_بانە.
۲۲_خوێندنەوەی وتارێک و شێعرێک لە لایان مامۆستا مەلا براییم ئەحمەدپور_بانە.
۲۳_خوێندنەوەی بابەتێکی پێکەنین یا تەنز لە لایان کاک سمایل ئەحمەدزادە.
۲٤_پێشکەش کردنی حەیرانێکی تر لە لایان مامۆستا خدر دەرزی.
۲٥_خوێندنەوەی غەزەڵ لە لایان کاک محەممەد قادری_بانە.
۲٦_خوێندنەوەی شێعر لە لایان کاک مەناف قادرپور_ئاڵۆت.
۲۷_خوێندنەوەی شێعری پێکەنین یا تەنز لە لایان کاک قادر خدرزادە_ئاڵۆت.
۲۸_وتاری کاک سمایل محەممەدی بەخشداری ناوچە.
۲۹_بەخشینی بڕوانامە و خەڵات بە فێرخوازان و بەشداربوانی ئەم خولەی فێر بوونی زمانی کوردی.
شایانی باسە کە میوانان بۆ نان و خوانی شەو دەعوەتی خەڵکی خوێن گەرمی گوندی ئاڵۆت بوون و لە نێوان ڕێوڕەسمەکەش بە چایی وشیرینی و شەربەت پەزێرایی لە میوانانیش کرا.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …