هه‌ینی 29 ئه‌یلول 2023

ئێران یەكێكە لەو وڵاتانەی زۆرترین رۆژنامەنوسی بەندكراوی هەیە

رێكخراوی رۆژنامەنوسانی بێسنور ئەمرۆ رایگەیاند وڵاتی چین گەورەترین زیندانی رۆژنامەنوسانە لە جیهاندا.

بەپێی نوێترین راپۆرتی رێكخراوی رۆژنامەنوسانی بێ سنور، لەپاش چین وڵاتانی میسر، ئێران ئەریترە‌و توركیا زۆرترین رێژەی رۆژنامەنوسیان بەندكراویان هەیە.
لە راپۆرتەكەدا بە ئاماژە بەوەی كە توركیا لەمساڵدا زۆرترین رۆژنامەنوسی زیندانی كردوە دەنوسێت: دەستگیركردنی ژمارەیەكی زۆر لە رۆژنامەنوسان نیشانەی شەپۆلێكی نوێی سەركوتی سیاسی لە توركیایە.
بەپێی راپۆرتكە ژمارەی رۆژنامەنوسانی بەندكراو لەمساڵدا 153 كەس بووە كە بەبەراورد بە ساڵی رابردوو 14% كەمی كردوە.
رۆژنامەنوسانی بێسنوری هەروەها رایگەیاند كە سوریا مەترسیدارترین وڵاتە بۆ رۆژنامەنوسان.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …