دوو شه‌ممه‌ 11 كانونی یه‌كه‌م 2017
ماڵەوە / کوردستان / هونەرمەند میكائیل بە فیشەك بریندار بوو‌

هونەرمەند میكائیل بە فیشەك بریندار بوو‌

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی هه‌واڵی برینداربوونی هونه‌رمه‌ند میكائیل گۆرانبێژی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان پشتڕاست كرده‌وه‌.

سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند: هونه‌رمه‌ند میكائیل ده‌مانچه‌ی پێ بوه‌وه‌ و له‌كاتی خۆگۆڕیندا ده‌مانچه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته‌ خواره‌وه‌ و فیشه‌كێك ده‌رده‌چێت و به‌ر ڕانی ده‌كه‌وێت و بریندار ده‌بێت.

وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی وتیشی: رووداوه‌كه‌ قه‌زاو قه‌ده‌ره‌ و هیچی تر، سه‌باره‌ت به‌ باری ته‌ندروستی هونه‌رمه‌ند میكائیل، سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د وتیشی: له‌ ئێستادا باری ته‌ندروستی میكائیل جێگیره‌.

بابەتی هاوپۆل

کاسبکارێکی کورد بە هۆی دەستڕێژی ھیزەکانی رژیم بریندار بوو

کاسبکارێکی دیکەی کوردی خەڵکی شاری سنە لە لایەن ھێزەکانی رژیمەوە بریندار و رەوانەی بەشی ئای …