دوو شه‌ممه‌ 23 تشرینی یه‌كه‌م 2017
ماڵەوە / کوردستان / بەرپرسی حیزبێكی ئیسلامی كوردستان دەستدرێژی دەكاتە سەر كچێكی 18 ساڵان
ئیحسان عەبدولعەزیز

بەرپرسی حیزبێكی ئیسلامی كوردستان دەستدرێژی دەكاتە سەر كچێكی 18 ساڵان

میدیاكانی بریتانیا بڵاویانكردۆته‌وه‌ كه‌ به‌رپرسێكی حیزبێكی ئیسلامی كوردستان به‌تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سەر كچێكی 18 ساڵان تۆمه‌تباره‌و دادگایی ده‌كرێت.

ئه‌و به‌رپرسه‌ باڵایه‌ كه‌ له‌رۆژنامه‌ به‌ریتانییه‌كاندا به‌ به‌ڵێنده‌رێكی ملیۆنێری بواری وه‌به‌رهێنان ناوی‌ هاتووه‌، به‌ تۆمه‌تی‌ لاقه‌كردنی‌ كچێكی‌ ته‌مه‌ن 18 ساڵان دراوه‌ته‌ دادگاو ئه‌و به‌رپرسه‌ش تۆمه‌ته‌كان ره‌تده‌كاته‌وه‌.
به‌رپرسه‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كە ناوی ئیحسان عەبدولعەزیزە‌و بەرپرسی پەیوەندییەكانی ئەو حیزبەیە به‌ ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر كچه‌ هه‌رزه‌كارێكی خه‌ولێكه‌وتوو تۆمه‌تباره‌، به‌ڵام ئه‌و تۆمه‌ته‌كان ره‌تده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت: به‌ بێ ویستی خۆی كه‌وتوه‌ به‌سه‌ریداو ئەندامی نێرینەی  چوو بە ئەندامی زاوزێی كچەكەدا.

به‌پێی وته‌كانی له‌ دادگا: ئه‌و به‌رپرسه‌ پێشتر هاوڕێی كچەكەی ناسیوه‌، هه‌ر بۆیه‌ چۆته‌ پێشه‌وه‌ له‌ هه‌ردوو كچه‌كه‌و داوای لێكردون گه‌ر بتوانێت به‌ ئوتومبێلی جۆری “ئه‌ستۆن مارتین”ه‌كه‌ی بیانباته‌وه‌ ماڵی خۆیان و دواتر بانگهێشتی كردون بۆ ئاپارتمانەكەی خۆی بۆ به‌سه‌ربردنی كاتی زیاتر، دواتریش هاوڕێی كچەكە‌، كه‌ پێشتر ده‌یناسی، ده‌باته‌ ژوری نوستنه‌كه‌ی و سێكسی له‌گه‌ڵدا ده‌كات.

به‌ پێی وته‌كانی ئیحسان عەبدولعەزیز، سه‌عات 5:30 خوله‌كی به‌یانی كچه‌ سكاڵاكاره‌كه‌ی خه‌به‌ر كردۆته‌وه‌ كاتێك چوه‌ په‌رداخێك ئاو له‌ مه‌تبه‌خ بخواته‌وه‌ و پێشی وتووه‌ ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌ بكوژێنێته‌وه‌.

ئه‌و ده‌ڵێت ، كه‌ هه‌رزه‌كاره‌كه‌ ئه‌می راكێشاوه‌ بۆ لای خۆی و ده‌ستی گرتوه‌ و خستوێتیه‌ نێو لاقه‌كانیه‌وه‌، به‌ڵام ده‌ڵێت كچه‌كه‌ توڕه‌ بوه‌ كاتێك ئه‌و به‌وه‌ رازی نه‌بوه‌و داوایكردوه‌ ته‌كسیه‌كی بۆ بانگبكات تا بیباته‌وه‌ ماڵه‌وه‌، ئه‌مه‌ كچه‌ سكاڵاكاره‌كه‌ی توڕه‌كردوه‌ و بۆیه‌ رایكردوه‌ هاوڕێكه‌ی خه‌به‌ربكاته‌وه‌ و په‌شۆكاوه‌.

به‌ڵام ده‌وترێت، كه‌ دواتر وته‌كانی گۆڕیوه‌ كاتێك ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌ی DNA هاتۆته‌وه‌ و به‌ڵگه‌ی تۆوی به‌رپرسه‌ ئیسلامیه‌كه‌ له‌سه‌ر نمونەکان هه‌بون.

بابەتی هاوپۆل

رۆژهەڵاتی کوردستان: 6 بەندکراوی کورد ئازاد کران

شەش بەندکراوی خەڵکی شارەکانی شنۆ، سنە، ورمێ‌و کرماشان بە دانانی بارمتەی 930 ملیۆن تمەن بو …