دوو شه‌ممه‌ 11 كانونی یه‌كه‌م 2017
ماڵەوە / کوردستان / خوێندكارێكی كورد رەوانەی زیندانی ورمێ كرا

خوێندكارێكی كورد رەوانەی زیندانی ورمێ كرا

قادر عەبدوڵازادە، خوێندكاری كوردی خەڵك پاش دوو مانگ لە دەستبەسەر بوون بۆ زیندانی ورمێ گوازرایەوە.

بەپێی راپۆرتی هەڵسوڕاوانی مافی مرۆڤ لەئێران، قادر عەبدوڵا زادە دوو مانگ لەوەپێش لەلایەن هێزەكانی ئیتلاعات دەستگیركرا‌و پاش 50 رۆژ لێكۆڵینەوە بەندكردن لە ژووری تاكەكەسی بۆ زیندانی ورمێ گوازرایەوە.

ئەم خوێندكارە كوردە خەڵكی شاری ورمێ بەتۆمەتی هەوڵدان دژی كۆماری ئیسلامی لەلایەن دادگای ئەو شارەوە بەزیندان مەحكوم كراوە.

بابەتی هاوپۆل

کاسبکارێکی کورد بە هۆی دەستڕێژی ھیزەکانی رژیم بریندار بوو

کاسبکارێکی دیکەی کوردی خەڵکی شاری سنە لە لایەن ھێزەکانی رژیمەوە بریندار و رەوانەی بەشی ئای …