یه‌ك شه‌ممه‌ 1 تشرینی یه‌كه‌م 2023

دوو بەندكراوی كورد بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد گواسترانەوە

كاوە سەلیمی‌و بەهمەن مەولودی كە لەلایەن هێزەكانی ئیتلاعاتی شاری بۆكان دەستگیر كرابوون، رەوانەی ئیتلاعاتی شاری مەهاباد كران.
بەپێی راپۆرتی هەڵسوڕاوانی مافی مرۆڤی ئێران، ئەم دوو بەندكراوە كوردە كە رۆژی دووشەممە 9ی خەزەڵوەر لەلایەن هێزەكانی ئیتلاعاتی بۆكانەوە دەستگیركرابوون بۆ لێكۆڵینەوەی زیاتر رەوانەی ئیتلاعاتی شاری مەهاباد كراون.

كاوە سەلیمی ئەندازیاری كامپیۆتر، تەمەن 26 ساڵ‌و، بەهمەن مەولودی، وێنەگر، تەمەن 22 ساڵ تا ئێستا ئاشكرا نیە بە چ تۆمەتێك دەستگیركراون‌و سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەكانیان هیچ زانیارییەكیان لەسەر بڵاونەكراوەتەوە.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …