هه‌ینی 15 كانونی یه‌كه‌م 2017
ماڵەوە / کوردستان / کۆنگرەی سوریای دیموکراتیک لە ڕۆژئاوای كوردستان دەستی پێکرد

کۆنگرەی سوریای دیموکراتیک لە ڕۆژئاوای كوردستان دەستی پێکرد

ئەمرۆ كۆنگرەی سوریای دیموكراتیك لەژێر ناوی (لەپێناو بنیاتنانی سوریایەکی دیموکرات و ئازاد) بەبەشداری 103 نوێنەر سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە 08.12.2015 کۆنگرەی سوریای دیموکراتیک لە شاری دێرک دەستی بەکارەکانی کرد.

بەمەبەستی بەشداری کردن لە کۆنگرەی سوریای دیموکراتیک دەیان شاند لە ڕێکخستنە سیاسی، جڤاکی و سەربازیەکان و نوێنەری پێکهاتە جیاوازەکانی سوریا لە شەوی ڕابردوەوە هەتا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ گەیشتونەتە ڕۆژئاوای کوردستان.

شاندەکان لەلایەن ئەندامانی کۆنگرەی ئامادەکار، ئاڵدار خەلیل، ئیلهام ئەحمەد، فەرهاد دێرک، ئیسماعیل دێرک، ساڵح گەدۆ، نەوبەهار مستەفا، مەکیە حسۆ، دەریا رەمەزان، حیکمەت ئەلحەبیب، سەنحاریب دەرسون، تەها خەلیل، عەبدولسەلام ئەحمەد، عەبدولکەریم عومەر، عەلادین ئەلخالدین، بیتار ئەلشەریح و سیهانۆک دیبۆوە پێشوازیان لێکرا.

هێزەکانی ئاسایشی ڕۆژئاوا لە دوێنێوە بەمەبەستی پاراستنی ئاسایشی کۆنگرە ڕێوشوێنی پێویستیان گرتوەتەبەر، لە ئێستادا کۆنگرەکە دەستی پێکردوە.

لە کۆنگرەکەدا جگە لە هێزە سیاسی و سەربازیەکان، پێکهاتەکانی کورد، عەرەب، تورکمان، ئاسوری و سوریا و دورزی بەشداری دەکەن.

کۆنگرە بە وتەی (ئەکرەم حسۆ) سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوبەری کانتۆنی جزیرە دەستی پێکرد، کۆنگرەکە دوو ڕۆژ دەخایەنیت، چاوەڕی دەکرێت تێیدا گفتوگۆ لەسەر داهاتووی سوریا و ڕێگاچارەکان و بەرەنگاربوونەوەی چەتەکان و ئاواکردنی کیانێکی سیاسی ئۆپۆزسیۆنی نوێ بکرێت کە هەموو پێکهاتەکانی سوریا و ڕۆژئاوای کوردستان لەخۆی بگرێت.

ئەمە یەکەمین کۆنگرەی پێکهاتەکانی سوریا و ڕۆژئاوایە لەسەر دۆخی ئەو وڵاتە لەناوخۆدا ببەسترێت، تا ئێستا کۆنگرەکانی دیکە لە دەرەوەی سوریا بەستراون.

بابەتی هاوپۆل

کاسبکارێکی کورد بە هۆی دەستڕێژی ھیزەکانی رژیم بریندار بوو

کاسبکارێکی دیکەی کوردی خەڵکی شاری سنە لە لایەن ھێزەکانی رژیمەوە بریندار و رەوانەی بەشی ئای …