کۆرێک بۆ لێکدانەوەی رۆمانەکانی “سەیدقادرهیدایەتی” لە شاری بوکان بەڕێوە چوو

ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕیکەوتی 5ی سەرماوەز لە ئەنجومەنی ئەدەبی شاری بوکان کۆرێک بۆ، لێکدانەوەی رۆمانەکانی “سەیدقادرهیدایەتی” بە بەشداری بەرێزان ” فەتاح ئەمیری، سولەیمان عەبدولڕەحیم‌زاده، عەزیز مەحموودپوور و عەلی غوڵامعەلی” بەڕێوە چوو.

 

سەرەتا “جەلال نەجاری” وێرای بەخێر هاتنی بەشداربووان باسێکی کورتی سەبارەت بە چالاکییەکانی ئەنجومەنی ئەدەبی بوکان هێنایە ئاراوە. دواتر “سەید قادر هیدایەتی” کورتە باسێکی سەبارەت بە پەیوەندی بەرە رابردوو و ئێستای ئەدەبیات هێنایە ئاراوە و جەختی کردەوە کە  نەبوونی پەیوندی نێوان رابردوو و ئێستا کاریگەری نێگەتیڤی لەسەر ئەدەبیاتی کوردی داناوە  و دە بێ ئێمە هەموو تواناکانی خۆمان بخەینە گەڕ بۆ ئەوەی ئەم دوو بەرە لێک نزیک بکەینەوە و دواتر لە درێژەی کورەکەدا وتاربێژانی کۆڕەکه بابەتەکانی خۆیان پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …